دەوڵەتی تورک لە سیرین منداڵێکی کوشت و دوو منداڵیش بریندار بوون
دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی گەرراف لە سیرینی باشووری کۆبانێ، منداڵێک گیانی لەدەستداو دوو منداڵیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە، شەوی ڕابردوو ١٠ی ئادار، گوندی گەرراف لە سیرینی باشووری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بۆردوومان کرد.
لە بۆردوومانەکەدا منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی فەواز مستەفا ئیبراهیم گیانی لەدەستدا.
ئەوەش زاندراوە کە دوو منداڵی دیکە، بە ناوەکانی عەبدولنەفیح محەمەد میستۆ تەمەن ٩ ساڵ و عەبدولڕەحیم محەمەد میستۆ تەمەن ١٣ ساڵ بریندار بوون.