دەوڵەتی تورک لە عەفرین خێزانێکی ٨ کەسی ڕفاند

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گوندی هەکیچە لە ناوچەی شیعەی عەفرین، خێزانێکی ٨ کەسی کە سێ منداڵ و دوو ژنیان تێدایە ڕفاندووە.

 

ناوەندی هەوال

 

چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" لە عەفرینی داگیرکراو خێزانێکی ٨ کەسیان ڕفاند، لەناویاندا سێ منداڵ و دوو ژن هەن، خێزانەکە خەڵکی گوندی هەکەچەی ناوچەی جندریسن.

 

هەروەها، چەتەکان هاوڵاتییەکیان لە گوندی چۆقەی عەفرینی داگیرکراو ڕفاندو بەڵام دوای ئەوەی ٨٠٠ دۆلاری بەخشی بە دادگای عەفرین دوو هەزار دۆلار بە چەتەکان، ئازاد کرا.