"دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر شەنگال"

ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەم دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر.

ڕۆژی ١١ی کانوونی یەکەم دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر.

شەنگال

 

دوای ئەوەی ڕۆژی ٧ی مانگ دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال، ئەمجارە لە هێرشێکی دیکەدا کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر.

 

ئەندامانی ئەنجومەنەکە ڕایانگەیاند، بۆ هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری شەنگال، مەروان بەدال، کە سبەینێ بەناوی ئەنجومەنی گەلەوە خێر دابەش دەکەن کە ئامادەکاری کۆتاییان بۆ دەکرد بەڵام کاتێک ئەنجومەنەکە چۆڵکرا، هێرشێک ئەنجامدرا و هیچ کەسێک لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا گیانی لەدەستنەدا، تەنها بینای ئەنجومەنەکە ڕووخاوە.

 

نیام ئیمر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر ڕایگەیاند، کە دەیانەوێت ڕێگری بکەن لە خاوەندارێتی کردن لە شەهیدەکانیان بۆیە هێڕشیان دەکەنە سەر، بەڵام هەرگیز ناتوانن ڕێگری لە ئیرادەیان بکەن، وتی: "ئێمە ئەمڕۆ خەڵکی خانەسۆر هەمووی لێرە بووین، دەبینی دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی لە ئەنجومەنەکەمانی داوە، ئەنجومەنەکەمان نوێنەرایەتی هەموو ناوچەکانی شەنگال دەکات و لێرەش کۆبوونەوەی خەڵکمان هەیە کە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن و جێگایەکن لە ژێر خزمەتی خەڵکدا ئەمڕۆ ئێمە ئەندامانی کۆمەڵەکە لێرە کۆبووینەوە و ئامادەکاریمان دەکرد، ئێمە خێرمان بۆهاوڕێ مەروان دەبەخشی، چونکە ئێمە یەکین، هێرش دەکەنە سەرمان، بەڵام هەرچییەک بکەن هەموو کات بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان، پێویستە هەموو ئێزدیەکان هەستن و ئەو پیلانانەی دوژمن ڕەتبکەنەوەو دەبێت تێکۆشانمان بەهێز بکەین".

 

"نابێت حکومەتی عێراق بێدەنگ بێت"

ژنێک بە ناوی ئیمشە شەنگال بەم قسانە هەڵوێستی خۆی دەربڕی و وتی: "ئێمە دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین و داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین کە بێدەنگ نەبێت، دوێنێ ڕێبەرمان مەروان بوو و ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانمان دەکەنە ئامانج، دەیانەوێت هەموو ئێمەی ئێزدی لەناوبەرن، بۆیە بانگ لە گەلەکەمان دەکەین و دەڵێین با هەستن و داوای مافەکانیان بکەن".

 

لە کۆتاییدا گەل لە شوێنی ڕووداوەکە بەیاننامەیەکی بە دروشمی "بمرێ خیانەت  بژی بەرخۆدانی شەنگال و شەهید نامرن" پێشکەشکرد.