دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٦٨٥ جار هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاماری هێرش و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەگشتیی ٦٨٥ هێرشیان ئەنجامداوە و ١٧ کەس شەهیدبوون و ٤٨ کەس بریندار بوون.
ناوەندی هەواڵ
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماری کۆی هێرش و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر هەرێمە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.
ئامارەکە بەمجۆرەیە:
٩٩ هێرش بە فڕۆکەی چاودێری چەکهەڵگر.
١٣ هێرش بە فڕۆکەی جەنگیی.
٥٧٣ جار تۆپباران.
بە گشتیی ٦٨٥ هێرشیان ئەنجامداوە.
١٤ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.
٣ ئەندامی هێزی سەربازیی شەهیدبوون.
بە گشتیی ١٧ کەس شەهیدبوون.
٣٩ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
٩ ئەندامی هێزی سەربازیی برینداربوون.
بەگشتیی ٤٨ کەس برینداربوون.
لە کۆتاییشدا ئاسایشی ناوخۆ جەختیان لەوە کردەوە، هێزەکانیان لەسەر ئەرک و خەباتی خۆیان بەردەوامن لەپێناو پاراستنی گەل و بڵاوکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانی لە هەرێمەکە.