"دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە شەهید کردنی هاوڕێکانمان ناتوانێت بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ببات"
چالاکوانێک دەڵێت: هێرشەکان و لە ناوبردنی هاوڕێکانمان لە بەرخۆدان و بەرەوپێشبردنی بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامان نابڕێت، ناهێڵین دەستکەوتەکانمان لە ناو ببەن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ درێژەدان بە خەبات و بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان،لە تەواوی پارچەکانی کوردستان، دەوڵەتانی دژ بەو بیرەی خستۆتە تەنگە تاوەوە، بەڵام گەلی کورد لە هەر جێگەیەکی کوردستان هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو بیرو ئایدۆلۆژیایە دەدەن، لە ئەنجامی بەرەو پێشبردنی ئەو بیرو فەلسەفەیە گەلی کورد چەندین شەڕ و شەهیدی لە پێناودا داوە. لە ئێستادا و بەرەو پێشبردنی ئەو فەلسەفەیە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ناوچەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوام لە بەرەوپێشچوندایە، بۆیە بۆتە هۆکاری هەڵگیرساندنی جەنگ لە ناوچەکەدا، هەروەها لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەردەوام گەلی کورد زیندانی دەکرێت و ڕێگری دەکرێت، لە ناویاندا لە باشووری کوردستاندا بەردەوام هێرشە درۆنییەکان هاوڵاتی و ڕۆژنامەنوسان و سیاسەتمەداران بە ئامانج دەگرن، چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان شەهید و بریندار دەکرێن. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا تا کۆتای مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ٢٩ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج گیراون، پاشان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لەسەر ڕێگای ڕانیەدا ئۆتۆمبێلێکی چالاکوانان بە دەستی سیخوڕانی ناوخۆ و دڕۆنی دەوڵەتی تورکیا بە ئامانج گیران. ئەم هێرشانە دەری دەخەن دەوڵەتانی کورد لە ناوخۆی هەریمی کوردستاندا بە ئازادانە دەیانەوێت گەلی کورد لە ناو ببەن.
"کۆتای هێنان بە خیانەتکارانی ناوخۆ ئەرکی هەر تاکێکی کوردە"
زارا ئەحمەد عەزیز،چالاکوان وتی:" دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستی بەسەر کوردنشیناندا گرتووە، دەنگ هەڵبڕینی ئازادی و دەربڕینی بیری ئازاد لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە درۆن وەڵام دەدرێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئامانجی لە ناوبردنی دەنگی ئازادە، لە ڕێگەی هێرشە درۆنییەکانیانەوە بەردەوام بۆسەر کوردان ئامانجەکانیان دەپێکن. ئامانجیان لە ناوبردنی فکرێکی ئازادە کە لە ژێر پەیڕەو پڕۆگرامی عەبدوڵا ئۆجالاندا کار بۆ گەلێکی ئازاد دەکات، کە ئەو بیرەی ڕێبەری گەلی کورد سیستمی سەرمایەداری و دەسەڵاتی دیکتاتۆری هەڵدەوەشێنێتەوە، لە ڕێگەی هێرشکردنە سەر چالاکوانان، ڕۆژنامەنوسان و هاوڵاتیانی مەدەنی بە چاوساغی هێڵی خیانەت لە باشووری کوردستاندا شەهید دەکرێن. لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەبوونی بیری ئازاد زیندانی و تیرۆ دەکەن، لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی هێرشی درۆنییەوە چەندین چالاکوانی سیاسیی و خەباتگێڕی لە خاکی کوردستاندا شەهید کرد، کە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی دەستی خیانەت لە ناوچەکەدا، لە ئاسمانی کوردستان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ئازادانە تێکۆشەرانێک شەهید دەکەن. تا لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادیدا هەڵ نەدرێت، بەڵام لە شەهیدبوونی تێکۆشەرێکدا چەندینی دیکە هەوڵ بۆ درێژەدان بە خەباتی دەدەین."
ئەو چالاکوانە جەختی لەوەکردەوە:"فکر و ئایدیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە پارچەکانی کوردستان لە پەرەسەندنی زیاتردایە، بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بە جەنگ بەردەوامی و پشتیوانی لەو بیرو فەلسەفەیە دەکەن. لە ڕۆژئاوای کوردستاندا سیستمی خۆبەڕێوەبەری و تێکۆشانەکانیان بەرامبەر دوژمن زیاتر هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکە زیاتر کردووە، بەڵام لە باشووری کوردستاندا سەرەڕای هەبوونی بیری ئازادی و پشتیوانی کردن لەو بیرە پێویستی بە زیاتر بەرخۆدان و پەروەردەکردن هەیە، تا بتوانن خۆبەڕێوەبەری و دورخستنەوەی خۆفرۆشان ئەنجام بدرێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا زارا ئەحمەد وتیشی: شەهیدکردنی هاوڕێکانمان ناتوانێت بیرو فەلسەفەمان لە ناو ببات، ئێمە بەردەوامی بە خەبات و تێکۆشانەکانیان دەدەین، ناهێڵێن دژمن کۆتایی بەو بیرەی ڕێبەری گەلی کورد بهێنێت. ئەرکی هەر تاکێکی کوردە دژ بە خیانەتکارانی وڵاتمان بۆستنەوە، دەبێت هەوڵ بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتدارانی خۆفرۆش و خاک فرۆش بهێنین.