دوای ساڵێک جاوەڕوانی دادپەروەری لە دۆسیەی جەیلان ئۆنکول نییە
هەرچەندە ١٦ ساڵ بەسەر کوشتنی جەیلان ئۆنکول بە موشەکێک لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکاندا تێدەپەڕێت، خێزانەکەی هێشتا چاوەڕێی لێپرسینەوە لە بەرپرسان دەکەن، لە نێوان بڕیارە دادوەرییە ناکۆکەکان و لێکۆڵینەوە ناکاریگەرەکاندا، کە ئەمە ڕەنگدانەوەی قەیرانێکی قوڵە.

ئارژین دیلەکئۆنجەل
ئامەد- لە ٢٨ی ئەیلوولدا، یادی مردنی جەیلان ئۆنکۆلی تەمەن ١٢ ساڵ دەکەینەوە کە لە کاتی ڕاکردن بەرەو لەوەڕگەدا گیانی لەدەستدا، موشەکێک جەستە بچووکەکەی لەیەک جیاکردەوە و دایکی ناچار کرد پاشماوەکانی لەناو تەنوورەکەیدا کۆبکاتەوە.
جەیلان ئۆنکول، ئەو منداڵەی بەهۆی موشەکێکەوە ژیانی لەدەستدا، بە چاکەتی زەرد و چاوە فراوانەکانی کە هاواریان دەکرد بۆ دادپەروەری ناسرابوو، ژیانی تەنها لە دوو وێنەدا نەمر بوو کە لە ڕۆژنامەکاندا، بڵاوکراونەتەوە، چارەنووسی ئەوە نەبووە ئەلبوومێکی یادەوەری بێت؛ ئەو بۆ خۆی بوو بە یادەوەرییەک.
جەیلان ئۆنکول، خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی بوو، ساڵی ٢٠٠٩ لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان لە گوندی خانباز لە گەڕەکی کانیسپی "شەنلیک"ی ناوچەی لیجەی ئامەد، کەوتە قوربانی موشەکێک کە لە بنکەیەکی پۆلیسەوە تەقێندرا، تەرمی ئەو منداڵە کچە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە شوێنی ڕووداوەکە ماوەتەوە، کاتێک داواکاری گشتی ئامادەنەبوو، بە ئاماژەدان بە "نائاسایشی"، دایکی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو جگە لە کۆکردنەوەی پاشماوەی کچەکەی بە دەستی خۆی.
مێژووی کەیسەکان
لە ساڵی ٢٠١٠ پارێزەرانی بنەماڵەی جەیلان ئۆنکول تانەیان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمار کرد، لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٢ تانەیەکی نوێیان تۆمار کرد، بە ئاماژەدان بە ناکاریگەری لێکۆڵینەوەکە، ڕەتکردنەوەی لێکۆڵینەوەی ورد، نەکردنەوەی دۆسیە سەرەڕای تێپەڕبوونی کات و نەناساندنی تۆمەتبارەکان، لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە "هیچ پێشێلکارییەک لە مافی ژیان و کاریگەری لێکۆڵینەوەکەدا نەبووە".
لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠١٤دا، داواکاری گشتی لە لیجە فەرمانی "لێکۆڵینەوەی هەمیشەیی"ی لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکرد، تێیدا ئاماژەی بەوەدا، کە بەڵگە و ڕاپۆرتەکان بەس نین بۆ ناسینەوەی تاوانباران، پارێزەرانی ئەو خێزانە سکاڵای قەرەبوویان لەسەر وەزارەتی ناوخۆ لە دادگای بەڕێوەبری دووەم لە ئامەد تۆمار کرد و بڕیاردرا ئەو خێزانە بڕی ٢٨ هەزار و ٢٠٨ لیرەی تورکی بدەن.
دۆسیەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرا، کە لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ بڕیاری قەرەبووکردنەوەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا کە دۆسیەکە لەسەر بنەمای "بەرپرسیارێتی توند" یان "هەڵەی خزمەتگوزاری" دانیشتنی بۆ بکرێت، ڕۆژی ٨ی ئاداری ٢٠٢١، دادگای بەڕێوەبەری بڕیاریدا، بڕی ٢٨٤ هەزار لیرەی تورکی وەک قەرەبووی ماددی و ئەخلاقی بدرێت، بە جیلان ئۆنکول بە ڕێژەی ١٠% و ئیدارەی ٩٠%ی بە بەرپرسیار زانی، هەردوو پارێزەری بنەماڵەکە و پارێزەری وەزارەتەکە تانەیان لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت داوە، کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی دەرنەکردووە.
١٦ ساڵ گەڕان بەدوای دادپەروەریدا
هەرچەندە ١٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی جەیلان ئۆنکولدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا دادپەروەری جێبەجێ نەکراوە، بەڵام ئەو پڕۆسەیەی کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی دەستیپێکرد، هیوای گەڕانەوە، بەتایبەتی نۆ ئەو خێزانانەی له شەڕ و ململانێکاندا منداڵەکانیان له دەست دا، هەروەها لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و گەلان و دیموکراتی پەرلەمانی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، کە خێزانەکان دووپاتیانکردەوە،ئاشتی بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە و لێپرسینەوە نییە.
دەنگی خێزان: دادپەروەری یەکەم
لە یادی ١٦ ساڵەی کوشتنی جەیلان ئۆنکولدا، خوشکەکەی، سەلما ئۆنکول، ئازارە نەکوژاوەکەی خۆی دەربڕی، وتی: دەڵێن ١٦ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام لەو ڕۆژەدا کات بۆ ئێمە وەستا، هەروەها خێزانەکە نوقم بووە لە خەمێکی بێکۆتاییدا، و نادادپەروەرییەکان ئەوەیە کە زۆرترین ئازاریان پێدەبەخشێت، ئەم خەمە کەم نابێتەوە تا ئەو دادپەروەرییەی کە لە جیلان وەرگیرابوو نەگەڕێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی نەبوونی، ئاماژەی بەوەدا، کە هێشتا بۆشاییەکی پڕنەکراو و برینێکی چاکنەبووەوە بەجێدەهێڵێت، کە ساڵانێکە دۆسیەکە لە ڕەفەدا دانراوە، هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە، نە لەلایەن تاوانبارانەوە و نە لەلایەن بەرپرسانەوە، "تەنها داواکاری ئێمە دادپەروەرییە، لەو شوێنانەی دادپەروەری نەبێت، برینەکە بەردەوامە لە خوێنبەربوون".
"ئاشتی تەنها لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و دادپەروەرییەوە دێت"
سەبارەت بە ئاشتی کە گەورەترین خواستیانە، جەختی لەوە کردەوە، کە نایانەوێت هیچ منداڵێک و دایک و باوکێک ئەو ئازارە ئەزمون بکەن کە تووشی بوون، وتی: ئاشتی ڕاستەقینە بە واتای بێدەنگکردنی تفەنگەکان نییە بەتەنها، بەڵکو لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و دادپەروەرییەوە، ئێمە دەستبەرداری داواکارییەکەمان نابین تا بەدی نەهێنرێت.
سەلما ئۆنکول پرسیاری ئەوەی کرد، کە ئەگەر تاوانبارانی کوشتنی جیلان ئۆنکول بە نادیار و بێ لێپرسینەوە بمێننەوە، چۆن ئاشتی بەدی دێت؟ لە وەڵامدا، وتی: ئاشتی ڕاستەقینە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردووەوە سەرچاوە دەگرێت، تا تاوانباران سزا نەدرێن و دادپەروەری نەدرێت، ئاشتی بە ناتەواوی دەمێنێتەوە، ئاواتەکانمان سەرەتا بۆ دادپەروەرییە، پاشان ئاشتییەکی شکۆمەندانە بۆ هەمووان.
سەرەتا دەبێت منداڵ بکوژەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت
مەتین ئارکاش، سەرۆکی لیژنەی مافی منداڵان لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند، سیاسەتی سیستماتیکی بێ سزا بەرامبەر بە توێژێکی کۆمەڵگە، لە هەر پرۆسەیەکدا کە باس لە ئاشتی دەکرێت، دەبێت بە چەمکی دادپەروەری بگۆڕدرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، کە پشتگوێخستنی ئازارەکانی قوربانیان و پاراستنی تاوانباران ناتوانێت بناغەیەکی تۆکمە بۆ ئاشتی پێکبهێنێت، هەروەها داوای لێپرسینەوەی لە بکوژانی جیلان ئۆنکول و منداڵەکانی دیکە کرد و بە دادپەروەرانە پرۆسەکە کۆتایی پێبهێنن و قەرزی دادپەروەری بە بنەماڵەکانیان بدەنەوە.
ڕەهشان باتارای سامان، پارێزەر کە لە کاتی کوشتنی جەیلان ئۆنکول، بەڕێوەبەری لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بوو، دۆسیەکەی بە "پوختەیەکی گشتگیر لە سیستەمی بێ سزای لە تورکیا" زانی، تەنانەت سەرەتاییترین ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوەش نەگیراوەتەبەر، بڕیارەکان لەسەر بنەمای ئەو بەڵگەنامانە بووە کە لەلایەن بەرپرسانی جەندرمییەوە ئامادەکراون کە بە گومانلێکراو لە دۆسیەکەدا هەژمارکراون، هیچ پێشکەوتنێکیان نییە بەرەو ناسینەوە یان دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن.
ڕەهشان باتارای سامان، وتی: لیژنەی یاسایی کۆمەڵەکە هەر لە سەرەتاوە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە، کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ دەرکردنی فەرمانی گەڕانی هەمیشەیی یاسای بەسەرچوونەکە کۆتایی بێت، چونکە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکانی دڵنیابوون لە بێ سزای لە کەیسەکانی پەیوەست بە کارمەندانی ئاسایشی وەک گومانلێکراو ئەوەیە کە دۆسیەکان لەسەر ڕەفەکانی فەرمانگەی داواکاری گشتی بەجێبهێڵرێت تا ئەو کاتەی یاسای سنووردارکردنەکە تەواو دەبێت.
پرسێکی هەڵپەسێردراو لە نێوان بڕیارە گفتوگۆیاویەکان و پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕابردوو
سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانیان بەرامبەر بەو بڕیارانەی کە بوونی "هەڵەی خزمەتگوزاری" ڕەتدەکەنەوە و بوونە هۆی قبوڵکردنی لانیکەم "هەڵەی خزمەتگوزاری"، ڕوونیکردەوە، کە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا، کە هیچ کەمتەرخەمییەک لەلایەن تورکیاوە نەبووە، هەروەها بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا لە ساڵانی ڕابردوودا سەبارەت بە دۆسیەکانی تورکیا گفتوگۆیان لەسەر بووە، لەگەڵ دۆسیەی جیلان کە نمونەیەکی سەرەکییە..
دووپاتی کردەوە، کە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ پڕۆسەی دیموکراتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە نرخ دەزانن، بەڵام ئەوەی گرنگترە دەستەبەرکردنی بەردەوامییەتی، کە یەکێک لە مەرجەکانی بەردەوامی "ڕووبەڕووبوونەوەی تەندروستانەی ڕابردووە"، هەروەها دەبێت باس لەو پێشێلکارییە قورسانە بکرێت کە هیچ لێپرسینەوەیەکیان بۆ نەکراوە و دەبێت تێپەڕاندنی بێ سزایی، چونکە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە.