دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەوە خوێندکارێکی زانکۆ لە شاری رشت دەستگیر کرا
هێزەکانی ڕژێمی ئێران دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، سیما تشمبری، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کیمیا لە زانکۆی رشت و دانیشتووی شاری نیشابوریان دەستگیر کرد.
ناوەندی هەواڵ
میدیاکان هەواڵی دەستگیرکردنی سیما تشمبری، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی کیمیا لە زانکۆی رشت و نیشتەجێی شاری نیشابووری ئێرانیان لە ١٢ی ئاداردا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سیما تشمبری لە ماڵەکەی خۆیدا بوو، دوای هەڵمەتێکی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، کە نزیکەی ١١ ئەفسەری تێدا بەشداربوون، لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیریان کرد.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.