دوای فەرمانی پەناگەی ئێزدییەکان: دۆڵی قەرس
ئەمڕۆ زۆرێک لە عەشیرەتەکانی وەک فەقیر، خاڵتا، کۆرکۆرک پەنایان بردۆتە دۆڵی قەرس لەسەر چیای شنگال. لە ژێر ئاسمانی شین و ڕۆژی پیرۆزدا ئاوی کانیی دادۆش دەخۆنەوە، ئەوان لە گەورەکانیانەوە فێربوون کە ئەگەر ئێزدییەکان بمێننەوە ئەوا لەسەر چیای شنگال دەبێت.
گوڵستان عەزیز
شنگال-با شاخەکان قسە بکەن. با چیاکان بڵێن ئێزدییەکان چۆن ژیاون؟ چۆن ڕووبەڕووی فەرمانەکان بوونەتەوە؟ چۆن خۆیان و منداڵەکانیان و کولتوور و باوەڕییان پاراستووە؟ چۆن چیاکان ئێزدییەکانیان پاڵنا سێبەری خۆیان بۆ ئەوەی لە چاوی خێرنەخوازان بیانشارنەوە؟
چیاکان دوێنێ دۆستی ئێزدییەکان بوون، ئەمڕۆش دۆستی خۆیانن، دەیانپارێزن. هەرکەسێک لە دەرگاکەیان بدەیت و لێی بپرسیت، هەموو قسە باشەکانی چیای شنگال دەڵێن. شاخەکان دڵسۆز و بەرهەمدار و پارێزەرن.
دۆڵی قەرس، یان (بەرلێڤ) کە پێکهاتەی ئێزدی دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ پەنایان بردووە، ئەمڕۆ بووەتە شوێنی زیارەت.
دایە حەدول لە هۆزی خالتا، خەڵکی گوندی ڕەمبوسی. دوای ئەو فەرمانە، ئەو و خێزانەکەیشی بەرەو شاخ هەڵاتوون، و ئێستا لە دۆڵی قەرس، لە بناری باشووری چیای شنگالدان.
ئێزدییەکان چۆن لێرە کۆبوونەوە؟ بە وتەی پیاوماقوڵانی ئێزدی، ژیان و بوونی ئێزدییەکان هەمیشە لە شاخ بووە. ئێزیدییەکان لە سایەی خێری خودا و چیاکان ڕزگاریان بووە.
"ئەگەر هەر بوونێکی ئێزدی بمێنێتەوە، لەسەر چیای شنگال دەبێت"
ئەوان لە گەورەکانیان فێربوون و باوەڕیان پێیەتی؛ ئەگەر هەر بوونێکی ئێزدی بمێنێتەوە، ئەوا لەسەر چیای شنگال دەبێت. وەک گۆشت و خوێن بەم شاخانەوە لکێنراون. ئەوان بە هەستە بەهێزەکانیان دەزانن کە شتە خراپەکان ڕوودەدەن و هەر بۆیەش لە شاخەکان نزیک دەبنەوە.
ئەمڕۆ دۆڵی قەرس کە دەکەوێتە باکووری چیای شنگالەوە، شوێنی زۆرێک لە هۆزەکانی ئێزدییە. زۆرێک لە ئێزدییەکان ئەمڕۆ ژیانیان ئاوەدان دەکەنەوە بەو هۆشیارییەی کە چیاکان دەیانپارێزێت.

هەروەها دایکە عەدول دوای فەرمانەکە شوێنی لەدایکبوونی بەجێهێشتووە، و نزیکەی شەش ساڵە لێرەیە.
ئێزدییەکان دەمێکە لێرە دەژین. یەکەم کەس کە هاتنە ئێرە لە بنەماڵەی میهکێ بوون، خەڵکی کۆشاد بوون. دۆڵێکە کە سەرو بنی دیار نییە، چەندین گوندی جیاواز لەخۆدەگرێت. قەندیل ئەنێش، قەندیلە عوسمان، شامیلکا، ئیتۆ، گۆڵکا، میلکێ کادینکا..
١٩١٨: کۆمەڵکوژی و هێرش
میلکە کادینکا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا بۆ ئەرمەنەکان دروستکراوە. ئێزدییەکان دەرگاکانیان بەڕووی ئەرمەنییەکاندا کردەوە کە بەهۆی کۆمەڵکوژیی عوسمانییەکانەوە بەرەو دۆڵی قەرس هەڵهاتن و پارێزگارییان لێکردن و نانی خۆیان لەگەڵیاندا دابەش کرد، بەهۆی ئەم هەڵوێستەی ئێزدییەکانەوە، عوسمانییەکان لە ساڵی ١٩١٨ هێرشیان کردە سەر دانیشتووانی دۆڵی قەرس، جارێکی دیکە کوشتن و کۆمەڵکوژی دەستیپێکردووە...
دایە عەدول وتی: فەرمانێکی توندو سەختمان لەسەرکرا، پێمان وترا ماڵەکانمان لە نزیک شاخەکان دروستبکەین، شاخەکان پارێزگارییان لێکردووین، ئەگەر پارێزگاریش هەبێت ئەوە شاخەکانن کە دەیکەن.
دوای ئەو فەرمانە دۆڵی قەرس پڕ بووە لە ماڵ. خەڵکی ڕامبۆسی، تل عوزێر ئەوانەی لە دەشتەکان بوون ئێستا ڕوویان لە شاخ کردووە.
"پێشتر ئێزدییەکان لە شاخ بوون"
دایە عەدول وتی: ئێزدییەکان پێشتر لە شاخ بوون، جاران ئەم دۆڵە پڕ بوو لە ئێزدی، سەدام هەموویانی لە شاخ دەرهێنا و هێناینی بۆ دەشت، ئەو شوێنانەی بۆ ئێزدییەکان دروست کرابوون، هەروەها لە کەناری ڕووبارەکە بوون، ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر لەو شوێنانە دێن و لێرە دەژین، ئێمە هەموومان خەڵکی یەک شوێنین، بەڵام لێرە یەکترمان ناسی، سەردانی یەکتری دەکەین. لە سەردەشتەوە بۆ کۆلکا، بوونەتە شوێنی ژیان پاراستنمان لە شاخەکانە، ئەوان دەبینن کە دۆخی جیهان خراپتر دەبێت، بۆیە پەنا بۆ شاخەکان دەبەن.
ئەمڕۆ لە هەر شوێنێکی جیهان ئێزدییەک بمرێت، دەهێنرێنەوە بۆ چیای شنگال. بە وتەی دایکە عەدول شوێنەکانی دیکە شوێنی ئەوان نین، هەروەها شوێنی منداڵەکانیش نین، ئەو منداڵانەی لە دەرەوە گەورە دەبن، هیچ فێری کولتووری خۆیان نابن، لێی تێناگەن. کولتووری ئێمە، باوەڕی ئێمە، هەمووی لێرەدایە.