دوای بڕیاری بێتاوان بوونی دەرکەوت دەستدرێژی کردووەتە سەر ژمارەیەک منداڵی دیکە

قادر م.عەلی کە لە ناوچەی سلۆپی شرناخ بە تاوانی دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵ" دەستگیرکرابوو دواتر بڕیاری بێتاوانی دراو ئازادکرا، زانراوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ژمارەیەک منداڵی دیکە.

ناوەندی هەواڵ

 

قادر م.عەلی تەمەن ٥٢ ساڵ لە ناوچەی سلۆپی شرناخ، لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەستدرێژی زایەندی کردە سەر منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان. دوای ئەوە منداڵەکە ئەوەی بەسەری هات بۆ مامۆستاکەی گێڕایەوە، ئەو ڕووداوەی هەراسانکردن ئاشکرا بوو، قادر لەسەر سکاڵای خێزانی منداڵەکە دەستگیرکرا.

 

قادر م.عەلی لە دادگای یەکەمی سزای قورسی جزیرە بە تۆمەتی "هەراسانکردنی زایەندی بە شێوەیەکی سیستماتیکی بۆ سەر منداڵان" دادگایی کراو لە دانیشتنی دووەمی کەیسەکەدا لە ٢٧ی ئەیلوولدا، تۆمەتبارەکە ئازادکرا، پارێزەرانی بنەماڵەی منداڵەکە سکاڵایان دژی بڕیارەکە کرد.

 

دەرکەوت کە چەند منداڵێکی دیکەی هەراسان کردووە!

دواتر ئاشکرا بوو کە ئەو تۆمەتبارەی بڕیاری بێتاوان بوونی دراوە، لە هەمان گەڕەکدا دەستدرێژی کردووەتە سەر دوو منداڵی دیکە، خێزانەکان چوونە لای داواکاری گشتی سلۆپی و سکاڵایان لە دژی قادر م.عەلی کردووە، سەبارەت بەو سکاڵایانە دادگا جارێکی دیکە لێکۆڵینەوەی لەسەر قادر م.عەلی دەستپێکرد.

 

جارێکی دیکە دادگایی دەکرێت

دادگای باڵای تاوانی جزیرە بە تۆمەتی "هەراسانکردنی زایەندی دژی منداڵان" قادر م.عەلی تاوانبارکرد، لە تۆمەتنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە منداڵەکان ڕاستگۆ بوون لە لێدوانەکانیاندا و چەند منداڵێکی دیکەش هەمان سکاڵایان کردووە، کە گومانی ئێستای بەهێزتر کردووە، دادگا داوای سزادانی قادری کرد.

 

یەکەم دانیشتن لە ٢٧ی شوبات لە دادگای باڵای تاوانی جزیرە ئەنجام دەدرێت.