دوای ٤٠ ڕۆژ لە شەهید بوونی یادی نوژیان کرایەوە

یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی هەرێمی عەفرین بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گڵکۆی بەرخۆدێرانی کۆبانێ، ئەو گەنجانەیان بەبیرهێنایەوە کە لە کۆمەڵکوژی کۆبانێ گیانیان لەدەستدا.

شەهبا

 

دوای تێپەڕبوونی چل ڕۆژ بەسەر  شەهیبوونی ئەو گەنجانەی کە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١بە هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گیانیان لەدەستدا، یەکێتی ژنانی گەنج و بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە عەفرین بە چالاکییەک لە گۆڕستانی بەرخۆدێرانی ناوچەی ئەحرەزی کانتۆنی شەهبا یادی شەهید نوژیان ئۆجەلانیان کردەوەو دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڕەشید عەفرین، بەڕێوبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە هەرێمی عەفرین قسەیکرد.

 

چالاکییەکە بە داگیرساندن و دانانی مۆم لەسەر گۆڕەکان کۆتایی هات.