دوای ١٧ ساڵ ژن کوژێک دەستگیرکرا
شەوی ڕابردوو پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبەرێکیان دوای ١٧ ساڵ خۆحەشاردان دەستگیر کرد کە ساڵی ٢٠٠٥ لە تەقتەق هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.
شەوی ڕابردوو پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبەرێکیان دوای ١٧ ساڵ خۆحەشاردان، دەستگیر کرد، تۆمەتبارەکە ساڵی ٢٠٠٥ لە تەقتەق هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.
ناوەندی هەواڵ
شەوێ ڕابردوو پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دوای ١٧ ساڵ خۆحەشاردان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی تەقتەق هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.
بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی ا. م. ح. لەدایکبووی ١٩٦٨، لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە شارۆچکەی تەق تەق هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، چەندین جار شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەگۆڕێت تا نەدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "دوای وەرگرتنی زانیاری ڕۆژی هەینی (٤ی شوبات) پۆلیسی گەرمیان/بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەقتەقەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە".
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی کەلار بەپێی مادەی ٤٠٦ تمەتبار بەندکراوە و ڕادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەق تەق دەکرێتەوە.
ت.پ