شیرینی ڕۆژی لەدایک بوون بە تامی ئازادی

ژنە چالاکوانێکی یەزدی لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا ٦ بەندکراوی لە تاوانی نائەنقەست ئازاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

رۆژی سێشەممە ٦ ئەیلوول، چالاكوان و خێرخوازی یەزدی، مەرجان چێراغینیك، لە رۆژی لەدایكبوونیدا، بڕی ١٥٠ ملیۆن تۆمانی داوە و ٦ زیندانی ئازاد كردووە كە ژنێكیان تیادایە كە بە هۆی سزادانی دارایی و تاوانی نائەنقەست لە زینداندا بووە.

 

لە کاتێکدا ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە بە دەستپێکردنی ڕێکخراوێکی خێرخوازی پێکەوە لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێکانی ٧٩ خێزانی پێویستیان گرتۆخۆ و وتی: " بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونمەوە بڕیارمدا ئەم ڕۆژە بۆ هەمیشە لە یادی خۆمدا تۆمار بکەم و هەندێک پاداشت بدەم بە ڕۆحی باوکی کۆچکردووم، بەم مەبەستە بڕە پارەیەکمان بەخشی بۆ ئازادکردنی زیندانیانی تاوانە نائەنقەستەکان لەلایەن هاوڕێیانم و خۆمەوە.

 

مەرجان چراغنیك یەكێكە لە چالاكوانەكانی شاری یەزد بەتایبەتی لە بواری وەرزشی جۆراوجۆردا.