ژنان دامەزراوە میدیاییە گەورەکانی جیهان بەڕێوە دەبرێن

گۆڤاری فۆرچن بڵاویکردەوە زۆربەی دامەزراوە میدیاییەکان، کە لە جیهاندا ناسراون و سەرچاوەی یەکەمیی زانیارییەکانن لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

فۆرچن، کە گۆڤارێکی ئەمریکییە و تایبەتمەندە لە بواری بازرگانی جیهانیی، بابەتێکی بە ناونیشانی “دامەزراوە میدیاییە گەورەکانی جیهان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن” بڵاو کردووەتەوە، ئاماژە بەو دامەزراوە ڕاگەیاندنانە دەکات، کە ئێستا لە جیهاندا ناسراون و وەک سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوی هەواڵیی پشتیان پێ دەبەسترێت، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن، بەڵام بەراورد بە کۆی گشتی ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن و میدیا ڕێژەکە تەنها ٢٢%ە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئاژانسی "سی ئێن ئێن" جیا لەوەی سێ بەرپرسیارێتی سەرەکی  لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، دوو لەسەر سێی کارمەندانی دامەزراوەکە ژنن.

 

هەروەها ئاژانسی "ئەی بی سی نیوز" کە لەلایەن کیمبەرلی گۆدوین بەڕێوە دەبرێت، ڕەشیدە جۆنز بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی "ئێم ئێس ئێن بی سی"، ڕیبێکا بلومێنشتاین بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی "ئێن بی سی نیوز"، وێندی مەکمان سەرۆکایەتی “سی بی ئێس نیوز” دەکات و سۆزان سکۆت سەرۆکایەتی فۆکس نیوز دەکات.

 

هەروەها بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ژنێکە بە ناویی، مێردیس کۆپیت لیڤین، لە ئێستادا سەرنووسەری ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆیتەرز، مەکلاچی و فۆڕچن-ش ژنن.