برینداربوونی دوو منداڵی تەمەن ٩ و ١١ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری سنە

لە دەوروبەری گوندی قوڵقۆڵە لە دەڤەری سارالی سنە، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نوری تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی تەمەن ١١ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٧ی نیسان دوو منداڵ بە ناوەکانی ئارشیا نوری تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی تەمەن ١١ ساڵ لەکاتی یاریکردن لە دەوروبەری بنکەی چۆڵکراوی سوپای پاسداران لە گوندی قوڵقوڵەی دەڤەری سارال سنە، مینێکی چێنراویان دۆزیەوە و یاریان پێدەکرد، لەو کاتەدا مینەکە تەقییەوە و ئارشیای ٩ ساڵ لە هەردوو دەست و چاوی لەدەستداوە، و دەوترێت بارودۆخی ناجێگیرە.

 

دوای ٣٥ ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، تا ئێستاش هاوڵاتییانی کورد، بە تایبەت منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە قوربانی مینە چێندراوە نەتەقیوەکانی ڕژێمی بەعس و هێزەکانی سوپای پاسداران.