ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران

٥ ڕۆژنامەنووس کە ماوەی ٤ ڕۆژە لە ئیزمیر ڕاگیراون، بەبێ ئەوەی لێدوانەکەیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ڕابگیرێت، بە داوای دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کران.

ناوەندی هەواڵ

 

پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا سەمرا توران، دەلال ئایکوز و تۆلگا گونەی، پەیامنێری ژن نیوز مەلیکە ئایدین، پەیامنێری دوڤار گەزتا، سیهان باشاکچیئۆغڵو و خابەتکاری ڕۆژنامەوانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل فاتما فۆندا ئەکبولوت کە لە ١٣ی شوباتدا دەستگیرکران، دوای وەرگرتنی لێدوان لە بارەگای پۆلیس لە ڕۆژی چوارەمی دەستگیرکردنیاندا ڕەوانەی داواکاری گشتی کران.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانە ڕەوانەی دادگای بایراکلی ئیزمیر کران، بەبێ ئەوەی لێدوانەکانیان لەلایەن داواکاری گشتیەوە بگات.