دەستەی ژنان لەگەڵ دەستەی خێزان و دانێشتووان لەسەر ئەنتیگراسیۆن کۆبوونەوە
دەستەی ژنانی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشقن و پەیوەست بە چەند بابەتێکی پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن و میکانیزمەکان بۆ پەرەدان بە کاری هاوبەش لەگەڵ دەستەی کاروباری خێزان و دانیشتووانی سووریا کۆبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەستەی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە پێكهاتوون لە خەڵات عومەر و ڕۆهات خەلیل، نوێنەرانی دەستە و ژیان حەسەن، ئەندامی دەستەی ئەنتیگراسیۆنی ژنانی پارێزگای حەسەکە، لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و دیدارە بەردەوامەکانیاندا بە ئامانجی چاودێریکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا لە دیمەشق لەگەڵ دەستەی کاروباری خێزان و دانیشتووانی سووریا کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، باسیان لە میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە قۆناغی داهاتوودا کرد.
لە بارەی ئامانجی سەردانەکەیانەوە ژیان حەسەن ڕایگەیاند، هەرچەندە دەتوانرێت دامەزراوە کارگێڕییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا یەکبخرێن، بەڵام لە چوارچێوەی هەیکەلی دامەزراوەیی دەوڵەتی سووریادا تەنها دەستەی خێزان و دانیشتووان هەیە، کە هاوشێوەی دەسەڵاتی ژنانە.
وتیشی: ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی نووسینگەیەک بە ناوی دەستەی خێزان و دانیشتووان لە مانگی حوزەیراندا و پێشنیاریان کردووە ناوی دەستەکە بگۆڕن بۆ “دەستەی ژنان و خێزان و دانیشتووان” و دەستەی ژنان دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.