دەستپێشخەری نون: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی ئازادیی ژنانە
دەستپێشخەری نون ڕایگەیاند، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی سەرەکییە بۆ ژنان بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافەکانیان.

ناوەندی هەواڵ
دەستپێشخەری نون لە ٢٦ ەمین ساڵیادی پیلانگێری نیودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گەرەنتی سەرەکییە بۆ ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و بەرزکردنەوەی دەنگیان لە کۆمەڵگەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ناسنامەی گەلێک دەکات کە دیلی ئاواتەکانی پیلانە نێودەوڵەتییەکانن کە خەڵکیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییە سەرمایەدارییەکان و هەژموونی دیکتاتۆرییەت.
باس لەوەشكراوە، ئێمە بانگەوازمان بۆ ژنانی ئازاد و دیموکراسی و ڕۆشنبیر نوێ دەکەینەوە بۆ ئەوەی تێکۆشان چڕتر بکەنەوە.
ئەوەشی تێدا هاتووە: داوا لە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە ڕۆڵی یاسایی خۆیان دوور لە بەرژەوەندییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکەن و بڕیاری لیژنەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا پەسەند بکەن کە بڕیاری ساڵێک دەدات بە تورکیا بۆ هەمووارکردنەوەی پێگەی یاسایی سەرکردە بەپێی مافی جیهانی “مافی هیوا”.