دەستپێشخەری "نەخێر بۆ چەوساندنەوەی ژنان" داوای ئازادکردنی دەستبەجێی زوحا شوعەیب دەکات

دەستپێشخەری "نەخێر بۆ چەوساندنەوەی ژنان" لە سودان داوای ئازادکردنی خوێندکار زوحا شوعەیب، هەڵوەشاندنەوەی هەموو سکاڵاکانی تۆمارکراو لە دژی، پێدانی ئەو مافەی کە لە دەقی یاسا و مافەکانی مرۆڤدا دەستەبەر کراوە بۆ دادگاییەکی دادپەروەرانە.

سودان

 

لە سزایەکدا کە لەوانەیە بگاتە مردن یان زیندانی هەتاهەتایی، خوێندکار زوحا شوعەیب ڕووبەڕووی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەبێتەوە، ڕووبەڕووی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی بۆتەوە لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆزی مرۆییدا.

 

دەستپێشخەری "نەخێر بۆ چەوساندنەوەی ژنان" لە سودان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی زوحا شوعیب خوێندکار، هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو کەیسانەی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا تۆمار کراون، چونکە لەوانەیە سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا بسەپێنرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: زوحا شوعەیب خوێندکارێکی تەمەن٢٣ ساڵە، چوار مانگ لەمەوبەر لە پەناگەیەکی ئاوارەکان لە ناوچەی کەراری ئوم دورمان دەستگیرکراوە، بەپێی ماددەکانی ٥٠ تا ٥١ لە یاسای سزاکان، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەوەی ڕووبەڕووی زوحا شوعەیب دەبێتەوە ،جۆرێکە لە بەئامانجگرتنی سیستماتیکی ژنان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، ڕووبەڕووی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی بۆتەوە لە بارودۆخێکی زۆر ئاڵۆزی مرۆییدا، هەرچەندە دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کرد ،لە سەرەتای شەڕەکەدا ماڵەکەی جێهێشتووە و لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو شاری دەمەر بەڕێکەوتووە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی کەراری لە ئوم دەرمان و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیر کراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم دەستگیرکردنە هەڕەمەکیانە و دادگایی کردنی بەپەلە ڕەنگدانەوەی هەڵسوکەوتێکی ڕێکخراوی توندوتیژیی دەوڵەتە لە کاتی شەڕدا، ئەوەی ڕووبەڕووی زوحا شوعەیب دەبێتەوە ناتوانرێ بە جیا لە تێوەگلانی ژنان لە شەڕەکان و بە ئامانجگرتنی سیستماتیک لە لایەن دەسەڵاتەوە ڕوون بکرێتەوە، چونکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی قێزەونانە دامەزراوە، بە ئاشکرا کراوەتە ئامانج سەرەڕای ناسەقامگیریی ماوەیەکی زۆرە کە نکۆڵی لە بوونی هیچ هاوکارییەک لە نێوان خۆی و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکات.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە زوحا شوعەیب یەکێکە لەو سەدان هاوڵاتیەی کە ڕووبەڕووی چارەنووسی لەناوبردنی دەستبەجێ یان دەستگیرکردنی هەڕەمەکی بوونەتەوە، بەبێ ئەوەی بەڵگەی حاشاهەڵنەگریان هەبێت کە هاوکاری یان پەیوەندییان لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا بسەلمێنێت، زوحا شوعەیب هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی پشتیوانی خێراوە نییە، بەڵکو هاووڵاتییەکی سودانی و خاوەن ماف و ئەرکە.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوای ئازادکردنی زوحا شوعیب و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو کەیسانەی کە لە دژی تۆمارکراون کراوە، هەروەها داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشە مەدەنییەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین کە پشتگیری لە کەمپینەکە بکەن بۆ داڕشتنی دەنگی ڕەتکردنەوە، پێکهێنانی ڕای گشتی بۆ پشتیوانیکردن لە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک دژی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی.