دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە شەنگال دامەزرا

کۆبوونەوەی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال بەڕێوەچوو ئەو ژنە گەنجانەی ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون ڕایانگەیاند، کە خۆیان ڕێکدەخەن و بەیەکەوە درێژە بە خەباتەکە دەدەن.

کۆبوونەوەی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال بەڕێوەچوو ئەو ژنە گەنجانەی ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون ڕایانگەیاند، کە خۆیان ڕێکدەخەن و بەیەکەوە درێژە بە خەباتەکە دەدەن.

شەنگال

 

دوای فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال، یەکێک لە گرنگترین و ڕێکوپێکترین چالاکییەکان کاری یەکگرتووی عەرەب و ئێزدییە بەتایبەتی یەکخستنی ژنانی ئێزدی و عەرەب لەم پرۆسەیەدا کاری گرنگی ئەنجام داوە لەوانە ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی کە لە ٢٩ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال کە لەسەر بنەمای ئازادی ژن و پاراستنی ژینگەیی ژیان بەسەر دەبات هەموو نەتەوە و باوەڕ و ئایینەکانی تێدایە لە چوارچێوەی خۆبەڕێوەبەریدا هەر پێکهاتەیەک مافی ڕێکخستنی هەیە و بەڕێوەی دەبات لەسەر ئەم بنەمایە، هەموو ڕۆژێک لە شەنگال کاری ڕەنگاوڕەنگ ئەنجامدەدرێت، یەکێک لەوانە دروستکردنی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگالە کە بە کۆبوونەوە ڕاگەیەندرا کۆبوونەوەکە لە گوندی مێدیبان لەسەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری ٥٠ گەنج بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوون لە گەنجانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، پارتی ئازادی دیموکراتی ئێزدی، یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) و ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی شەنگال و ئەنجومەنی گەلی شەنگال ئامادەبوون لەسەر ناوی دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب شەنگال، عەواد ئەلهالال و یوسف مەکولی پێشوازییان لە میوانان کرد و سوپاسی هەموو لایەکیان کرد بۆ پشتیوانییان لە دروستکردنی ئەم دەستپێشخەرییە.

 

"ڕۆڵی گەنجان لە بنیاتنانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی گرنگە"

پێش هەموو شتێک بەناوی تەڤگەری ژنانی ئازادی ئێزدییەوە ڕیحام حەجۆ گرنگیی دروستکردنی دەستپێشخەرییەکەی خستەڕوو و وتی: "گەنجان دەماری سەرەکین بۆ بنیاتنانەوەی سیستەمی کۆمەڵگا گەرموگوڕی لەگەڵ گەنجاندا ڕێگە بە گەنجان دەدات لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان ڕێکبخەن و ڕۆڵێکی گرنگ ببینن، . ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ئاشتی و ئارامیدا گەنجانی عەرەب کە پێویستە لە ناوچەکانی سەر سنووری شەنگال و ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەهێز خۆیان ڕێکبخەن چونکە لە هەموو ڕوویەکەوە هێرش دەکرێتە سەر تێکدانی ئاشتی لە نێوان گەنجانی ئێزدی و عەرەبدا، لەم ڕۆژگارە سەختەدا پێویستە هەموومان بەشدار بین لە کار و کاری بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراسیدا دووبارە، ئێمە ئاهەنگی دەسپێشخەری ئەوان دەگرین".

 

"پاراستنی هێڵی سنوور ئەرکی گەنجانە"

ڕۆهێڤ عەرەب، ئەندامی یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) کە لە پێکهاتەی عەرەبە وتی: "پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی لە دامەزراندنی ئەم دەستپێشخەرییە لە هەموو عەرەب دەکەین، بەتایبەتی بۆ گەنجان ڕۆڵێکی گرنگ هەیە بۆ گەنجانی ئەم هەرێمە، گەنجان سەرکردایەتی ئەم یەکێتییە دەکەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگا لە دەست دوژمنان ڕزگار بکەن چونکە گەنجان بنەمای پاراستنی کۆمەڵگان بەتایبەتی ناوچەسنوورییەکان لەلایەن ئاسایشی عێراقەوە پارێزراو نییەو هیچ گرنگییەکی پێنادەن بۆیە وەک گەنجان بەرپرسیارێتی هەرێمەکەمان هەڵدەگرین و هەنگاوی گرنگ دەگرینە بەر".

 

"ئێمەی گەنجانی عەرەب و ئێزدی پێکەوە کاردەکەین"

هەروەها سارا بۆتان، لەسەر ناوی یەکێتی گەنجانی ئێزدی و ژنانی گەنجی ئێزدی، جەختی لە گرنگیی یەکخستنی کاری گەنجانی ئێزدی و عەرەب کردەوە و وتی: "ئێمە پێشوازی لە هەمووان دەکەین ئێمە پیرۆزبایی ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین لە پرۆسەیەکی ئاوا هەستیاردا، هەنگاونانی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگییەکی زۆری هەیە، دوای فەرمانەکە یەکڕیزییەکی بەهێز لەنێوان عەرەب و ئێزیدییەکاندا دروست بوو و ئەم دەستپێشخەرییە نیشانەی ئەمەیە  چونکە دوژمن بە زاناییەوە دەیەوێت لە نێوان پێکهاتەکانی شەنگالدا جیاکاری بکات گەنجانی عەرەب وەک ئێمە خۆیان لەسەر بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکدەخەن کە ئەمە هەنگاوێکی پیرۆزە".

 

دەستپێشخەرییەکە خۆی لەسەر ئاستی کۆمیتەکان ڕێکدەخات

لەو چوارچێوەیدا، رێکخستن لەسەر بنەمای کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی و تێکۆشانی ئازادیی ژنانی گەنجی عەرەب و ئێزدی بە کۆبوونەوەیەکی لە گوندی مێدیبان لەسەر هێڵی سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب شەنگال ڕاگەیەندرا، دەستپێشخەرییەکە لە ٥ لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەری و پەروەردە و وەرزش و گەیاندن و کشتوکاڵ پێکدێت هەر لیژنەیەک دوو یان سێ کەس بەرپرسیارن، سیستەمی بەڕێوەبردنی دەستپێشخەرییەکە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت و ئاڵایان لە شاخ و باڵندە پێکهاتووە و ناوی خۆیان وەک دەستپێشخەری لاوانی عەرەبی شەنگال لە کرمانجی و عەرەبی نووسیوە.

 

لەکۆتاییشدا، عەواد عەلی، ئەندامی دەستپێشخەریی گەنجانی عەرەبی شەنگال، هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد بۆ دروستکردنی دەستپێشخەرییەکە و رێنماییەکانی دەستپێشخەرییەکەی لەگەڵ کۆمەڵگەدا هاوبەش کرد.

 

یاساکانی دەستپێشخەری لاوانی عەرەب ئەمانەن:

 

"*بۆ تێکۆشانی ئازادی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە بنەما بۆ خۆمان وەردەگرین.

 

*ئێمە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال وەک ناسنامەیەکی ڕێکخراوەیی و سیاسی هەڵدەبژێرین دەستپێشخەرییەکە تێکۆشانێک بۆ بە فەرمیکردنی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجام دەدات.

 

*دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی یەپەشە، یەژەشە وەک هێزێکی سەرەکی بۆ پاراستنی گەل و ناوچەکە دەبینێت و بەرپرسیارە لە بەهێزکردنی ئەو هێزە.

 

*ژنان پێشەنگی کۆمەڵگا دەبینن و بۆ ئازادی ژنان و کۆمەڵگا تێدەکۆشن.

 

*دەستپێشخەرییەکە بە ڕێزەوە هەموو ئایین و باوەڕەکان قبوڵ دەکات.

 

*لەسەر بنەمای بنیاتنانی نەتەوەیی دیموکراتیک لە دژی عەقڵییەتی دەسەڵاتخواز و سێکسی و دینی تێدەکۆشێت.

 

* مافی خۆپاراستن لەهەمبەر هەموو هێرشە دەرەکییەکان بۆ سەر سەقامگیریی هەرێم بە بنەما دەگرێت.

 

* ڕەخنەو ڕەخنەکردن بنەمای یەکەمی کارەکەن.

 

*سەرەڕای ئەوەش هەر گەنجێکی تەمەن ١٥ بۆ ٣٠ ساڵ کە ئەم ڕێگایانە قبوڵ بکات دەتوانێت لەم دەستپێشخەرییەدا جێگەی خۆی بگرێتەوە".

 

کۆبوونەوەکە بە گەشتێکی گوندەکە کۆتایی هات.