لە عێراق چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەم، لە پارێزگای زیقار بەهۆی باران بارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو باران بارینە زۆرەی ماوەی دوو ڕۆژە شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە، هەروەها بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ لە ماڵەکەیاندا، خانوویەکی قوڕ لە گوندێکی باکوری پارێزگای زیقار داڕما.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە ڕووخانی خانووەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانێک لە دوو هاوژین و دوو منداڵ پێکدێن.

 

بەپێی زانیارییەکان دانیشتوانی گوندەكە توانیویانە دوو منداڵی دیکەی خێزانەكە  ڕزگار بكەن.

 

لەم هەفتەیەدا پارێزگاکانی عێراق باران بارینێکی زۆریان بەخۆوە بینی، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەشناسی و شارەزایانی کەشوهەوا پێشبینی ئەوەکرابوو کە لە چەندین ناوچە لافاو دروست ببێت.