بەهۆی لافاوەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی بەغلانی ئەفغانستان و هەرێمی "بەرەکە" کە دەکەوێتە سنووری هەمان پارێزگاوە بەهۆی هەڵکردنی زریان لافاو درووست بووە و بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی بەغلانی ئەفغانستان و هەرێمی بەرەکە، کە دەکەوێتە سنووری هەمان پارێزگاوە بەهۆی هەڵکردنی زریان لافاوەوە ٢٠٠ کەس گیانی لە دەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لافاوەکە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ماڵی وێرانکردووە و تا ئێستاش ئاماری زیان لێکەوتووانی شەش ویلایەتی دیکە ڕانەگەیەندراوە.