لە بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیادا سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی

شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی گوندی کافیایان لە ئاکرێ کرد و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون و هاوڵاتییەکی دیکەش بریندارە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆردوومانی گوندی کافیا سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی، کە لە ترش لێکردنەوە بوون لە چیاکانی دەوری گوندەکەیان.

 

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، "لە کاتژمێر ٦:٤٥ خولەکی سەر لە ئێوارە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی "چیای سیارێ"یان لە گوندی کافیا لە شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا، دوو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی "عارف تەها تەمەن ٦١ ساڵ" و "بەشیر عومەر عەلی تەمەن ٦٨ ساڵ" شەهیدبوون، هەردوو شەهیدەکە پێشمەرگەی خانەنشین بوون".

 

بە پێی زانیارییەکانی سی پی تی خستوویەتییە ڕوو، "عارف تەها و بەشیر عومەر، لەگەڵ دوو هاونیشتیمانی تری گوندی کافیا بە ناوەکانی عەبدوڵا کافی و سادق زێباری بە مەبەستی ترش کردن چووبوونە سەر ڕەز و باخەکانیان لە چیای سیارێ لە گوندی کافیا".

 

جێی ئاماژەیە، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، ١٥٢ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢٨ هاوڵاتی تری مەدەنیش بریندار بوون.