ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەخۆشخانە پچڕا

لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەخۆشخانەی شیفا بڕاوە و هێرشەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەکە بەردەوامن.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززه بەردەوامە و پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشخانەی شیفا، کە سەدان هاوڵاتی مەدەنی تێدایە، بڕاوە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەخۆشخانەی شیفا پچڕاوە و داوای ئاگربەست دەکات، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کارەبا لە نەخۆشخانەی شیفا بە تەواوی بڕاوە و کارمەندانی تەندروستی بریندار بوون و ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکەدا بوون و دەیانویست بڕۆن ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل بوونەوەو تەقەیان لێکرا، دوو منداڵ بەهۆی نەبوونی کارەباوە کەلەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بوون گیانیان لەدەستدا.

 

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نەخۆشخانەکە هەمیشە لەژێر هێرشدایە، لە ترس و دڵەڕاوکێدان و زۆر کەس نیگەرانن لە بارودۆخەکە.

 

داوایکرد دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی ڕابگەیەنێت

پزیشک محەمەد ئەبو سیلمییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا ئاماژەی بەوەدا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەخۆشخانەکە بۆردومان کراوە، هەروەها سندوقی نێودەوڵەتی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" لەسەر پلاتفۆرمی X داوای پاراستنی نەخۆشخانە و منداڵانی غەززەو دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی کرد.

 

مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری تەندروستی غەززە وتی دوو موشەک کە لە تانکەکانی ئیسرائیلەوە هەڵدراون بەیانی ڕۆژی شەممە لە ژووری چاودێری فریاکەوتندا بوون.

 

ئەشرەف ئەلکودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا وتی: خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست سنووردارە و هەموو نەخۆشخانەکانی دەرەوە لە دۆخێکدان کە ناتوانن خزمەت بکەن.