نەیانهێشت بنەماڵەی شەنیاشار بچنە ناو بینای وەزارەت

ئامینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشار، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە ڕەحا، لە شاری ئەنقەرە بەردەوامی بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن و بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا بچنە بینای وەزارەتی دادەوە.

ڕەحا

 

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ئەنقەرە درێژە بە ئێشکگرییەکەیان دەدەن.

 

لە ٨ەم ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار لە ئەنقەرە، جارێکی تر ئەو خێزانە ویستوویان لە دەروازەی ئەنجومەنی دیکمەنەوە بە پێ بڕۆن بۆ وەزارەتی داد، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراون، بنەماڵەی شەنیاشار بە بەربەستی پۆلیس تێپەڕین و بە پێ بەرەو دەروازەی وەزارەتی داد ڕۆیشتن، وەزیری داد کە داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشار ڕەتکردەوە، ئەمجارە ڕێگەی نەدا ئەو خێزانە بچنە ناو بینای وەزارەتەوە، بۆیە بنەماڵەی سەنیاشار بەردەوامن لە چاوەڕوانییان لە بەردەم دەروازەکەی وەزارەتی داددا.

 

دوێنێ بنەماڵەی شەنیاشار لەگەڵ مستەفا کۆرۆغڵو، بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی ئەنقەرە، ئێرن کەسکین، سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و نورەی چەڤیرمەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی ئیهەد کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.