هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتێک بەهۆی ئامادەبوونی ژنانی موزیکژەنەوە

پۆلیسی ڕژێمی ئیسلامی ئێران کۆنسێرتی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵیان لە شاری ئەردەکان لە شاری یەزد هەڵوەشاندەوە، بەهۆی بوونی سێ ژنی گەنجی موزیکژەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەردەکانی شاری یەزد لە وڵاتی ئێران، کۆنسێرتی هونەرمەندی ١٨ ساڵم حەمید ئارامزادە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا بەهۆی بوونی سێ میوزیکژەنی ژنەوە، ئەمەش لەکاتێکدا میوانان و هەوادارانی هونەرمەندەکە لە هۆڵی کۆنسێرتەکەدا ئامادەبوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە چەند ساڵێک پێش ئێستا بڵاوکراوەتەوە، لە ١٣ پارێزگای ئێراندا ژنانی گەنجی موزیکژەن لە نمایشکردن و بەشداری کۆنسێرتەکان قەدەغە کران، مەجید درەخشانی، دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی "ماه بانو" لە نێو ئەو هونەرمەندانەدا بوو کە چەند ساڵێکە بەهۆی هاوکاری لەگەڵ گۆرانیبێژ و موزیکژەنی ژن، لە کارکردن قەدەغە کراوە.

 

لە هەندێک لە پارێزگاکانی ئێران ئەگەر ژن موزیکژەن بێت دەبێت لە پشت پەردەوە دابنیشێت بۆ ئەوەی کەس نەیبینێت، ئەو سنورانەی کە بە پێی یاسای ئێران بەسەر ژنانی گۆرانیبێژ و میوزیکژەندا سەپینراون، بواری بەشداری ژنانی بەرتەسک کردووەتەوە و جیاکاری ڕەگەزی لەو بوارەدا زیادکردووە.

 

لەماوەی چوار دەیەی حوکمداری ڕژێمی ئیسلامی ئێراندا تا دێت سنورەکان بۆ ژنان زیاد دەکرێت، ئەویش بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرت بەهۆی ئامادەبوونی ژنانی میوزیکژەن و دوورخستنەوەی ژنانی وەرزشکار لە وەرزشەکانی پاسکیل سواری و لەشجوانی، کە ئەمانە مافی ژنانن و لەلایەن سیستمی پیاوسالاری ئێرانەوە پێشێل دەکرێن.

 

ت.پ