خواردنەوە گازیەکان چالاکی گورچیلە کەم دەکاتەوە

خواردنەوە گازیەکان  هەرچەندە هیچ سوودێکی نیە، بەڵام زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین نەخۆشی.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنەوە گازیەکان، ئەو خواردنەوانەیە کە بە ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە و سەرەرای ئەوەی هیچ سوودێکی نیە زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، لەبەر زۆری ڕێژەی شەکرد تیایدا.

 

چەند جۆرێکی هەیە وەک، ئاسایی"سۆدە"، ڕێژیم کە ئەمەیان شەکری سروشتی تێدا بەکار ناهێندرێت بەڵکو تەنها مادەیەکی شیرینکەرەوەی تێدا بەکاردێت، خواردنەوەی کەم کالۆری کە هیچ کالۆری تێدا بەکار ناهێندرێت، کالپری ناوەراست کە بە رێژەیەکی کەم کالۆری تێدا بە کاردەهێندرێت، خواردنەوەی تامدار، کافاین.

 

زیانەکانی خواردنەوە گازیەکان

خواردنەوە گازیەکان چەندین زیانی بۆ جەستە هەیە وەک، کەم کردنەوەی چڕی ئێسک و پوکانەوەی، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی فسفۆڕیان تێدایە بەمەش ڕێگری دەکات لە مژینی کالسیۆم، هەروەها کێشی لەش زیاد دەکات بە جۆرێک ئەگەر ڕۆژی قوتویەک لە خواردنەوە گازیەکان بخورێتەوە بۆ ماوەی ساڵێک نزیکەی ٦.٨ کیلۆی لەش زیاد دەکات، ئاستی چلاکی گورچیلە کەم دەکاتەوە.

 

دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری لە ناوەوەی جەستە و لە دەوری ئەندامەکانی جەستە و بەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە شەکری فرەکتۆزیان تێدایە ئەم شەکرەش زیانێکی زۆری هەیە بۆ جگەر و دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری سەر جگەر، دەبێتە هۆی شیبوونەوەی ددان و زیانگەیاندن بە مینای ددان و دروستبوونی کلۆر، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

 

زیانەکانی خواردنەوە گازیەکان بۆ ژنی دووگیان

خواردنەوە گازیەکان بە هەموو شیوەیەک زیانی هەیە بۆ هەموو کەسێک، بەڵام بۆ ژنی دوگیان زیاتر مەترسی هەیە دەبێتە هۆی سەر ئێشە و خەمۆکی زیاد دەکات، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە ناهێڵێت کۆرپەلە خوێنی پێویستی پێ بگات، لێدانی دڵ خێرا دەکات کە زۆر جار دەبێتە هۆی لەبارچوون، کاریگەری دەکاتە سەر گەشەی کۆرپەلە.

 

سوودی وازهێنان لە خواردنەوە گازیەکان

وازهێنان لە خواردنەوە گازیەکان چەندین سوودی هەیە وەک، هەستی تامکردن زیاتر دەبێت، وا دەکات کێشی لەش هاوسەنگ بێتەوە، ئێسک بەهێز دەبێتەوە، ئارەزووی خواردنی تەندروست دەگەڕێنێتەوە.