ژمارەی عێراقییەکان ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆنی تێپەڕاندووە و لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار منداڵ لەدایک بوون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٢ ملیۆنی تێپەڕاندووە و لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار منداڵ لەدایک بوون.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەشتوەتە ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ هەزار و ٨٨٢ کەس.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار و ٨٩٤ منداڵ لەدایک بوون، ٢٣٥ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات، ٪٥٠.٥ دانیشتوانی عێراق لە ڕەگەزی مێن و٪ ٤٩.٥ لە ڕەگەزی نێرە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژمارەی دانیشتوان تیایدا بەرزە، موسڵ بچوکترین پارێزگایە کە ٩٠٠ هەزار کەسی تێدایە.