سۆماڵ، هەر خولەکێک بەهۆی بەدخۆراکییەوە منداڵێک چارەسەری پزیشکی وەردەگیرێت

لە سۆماڵ منداڵێک بەهۆی نەبوونی خۆراک و وشکەساڵییەوە، هەموو خولەکێک بەهۆی بەدخۆراکییەوە منداڵێک چارەسەری پزیشکی وەردەگیرێت، بەپێی ئامارەکان ٧.٨ ملیۆن کەس نزیکەی نیوەی دانیشتووان بە وشکەساڵی کاریگەربوون، کە ٢١٣ هەزار کەسیان مەترسی زۆری برسێتییان لەسەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە سۆماڵ ڕووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە بە قەبارەیەک کە دوایین جار برسێتی لەو شێوەیە نیو سەدە لەمەوبەر بینراوە.

 

 وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە، هەموو نیشانەیەک ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی برسیەتی خراپتر دەبێت، لە مانگی ئابدا ٤٤ هەزار منداڵ لە دامەزراوە تەندروستییەکان وەرگیران کە بەدخۆراکی توندیان هەبووە، کە حاڵەتێکە بەو مانایەیە کە منداڵێک تا ١١ هێندە ئەگەری مردنی بەهۆی سکچوون و سورێژە زیاترە بەبەراورد بە منداڵێکی ئاسایی.

 

سۆماڵ لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە وەرزی بارانبارینیدا چوار شکستی یەک لە دوای یەک تووشی بووە و ترسی ئەوە هەیە کە دۆخەکەی خراپتر ببێت و ڕووبەڕووی زیاتری بێ بارانی ببێتەوە.

 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەزەندەکردن ٧.٨ ملیۆن کەس، نزیکەی نیوەی ڕێژەی دانیشتووان  بەهۆی وشکەساڵیەوە کاریگەر بوون، کە ٢١٣ هەزار کەسیان مەترسی زۆری برسێتییان لەسەرە.

 

کاتێک باس لەو قەیرانە دەکەن کە ڕووبەڕووی سۆماڵ دەبێتەوە، ئەوە بووەتە شتێکی باو کە بەراوردێکی ترسناک لەگەڵ برسێتی ساڵی ٢٠١١ بکرێت، کاتێک ٢٦٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئەوەی خۆراکی پێویستیان دەستنەکەوتووە.

 

پسپۆڕانی خۆراک باسیان لە خراپی دۆخی خەڵکی سۆماڵ کردووە بەتایبەتی منداڵان لە ساڵی ٢٠١١ ەوە کە ژمارەیەکی بەرچاویان بەهۆی بەدخۆراکیەوە گیانیان لەدەستداوە، چونکە بەردەوام لە کەشوهەوایەکی وشکدایە و ڕووبەڕووی بێ بارانی دەبێتەوە.