لە میسر ژنان دەیانەوێت ڕێوشوێن لە دژی هەراسانکردن بگرنەبەر
بەگوێرەی ئامارەکان ٩٠٪ی ژنان لە میسر تووشی دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە، ئەو ژنانە ڕایانگەیاندووە، چیتر ناتوانن بچنە دەرەوە لەسەر شەقامەکان و داوادەکەن ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
ئەسما فەتحی
قاهیرە-ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵکوژی، هەراسانکردن و دەستدرێژی زایەندی لە میسر زیاتر دەبن،هەرچەندە سزای هەراسانکردن لە وڵاتدا زیادی کردووە، بەڵام ژنان لە شەقامەکاندا هەراسان دەکرێن و کاتێک دۆخێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات کۆمەڵگە کاردانەوەی دەبێت بەو کارە، ئەوە نیشان دەدات کە دۆخەکە تەنها بە یاساکان چارەسەر ناکرێت، سەبارەت بە یەکسانی ڕەگەزی، دەبێت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بکرێت.
سەمەر حەمدی، کەیسێکی هەراسانکردن کە ئێستا بووەتە 'ئاسایی' لەو وڵاتە، خۆی ئەزموونی کردووە، وەک هەزاران ژن هەراسان کراوە، باسی ئەو ڕووداوەی کرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە و وتی: هێشتا باوەڕ ناکەم، هێرشی کردە سەرم، بڕیارمدا بیبەم بۆ بنکەی پۆلیس بەڵام ڕێبوارەکان ڕێگریان لێکردم و ترساندیانم، ئێستا نازانم کێ زیانبەرکەوتووەو کێ تاوانبارە، پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
چەند ڕۆژێک لە ماڵەکەی دەرنەچووە
سەمەر حەمدی تاکە نموونە نییە کە لە توندوتیژی پیاوان دەپارێزرێت و زۆر ڕووداو هەن کە پشتڕاستی دەکەنەوە ئەو ژنە چی ئەزموون کردووە، ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو پیاوەی لەسەر شەقام هەراسانی کردووە و ئەو کەسانەی شایەتحاڵی ڕووداوەکە بوون، ناتوانێت چەند ڕۆژێک لە ماڵەکەی دەربچێت، چونکە ناتوانێت بەدوای مافەکانی خۆیدا بگەڕێت، بەهۆی ئەو کارەوە پارێزراوە، زۆر ترساوەو هەموو ڕۆژێک لەم ڕووداوەدا دەژی لە یادەوەرییدا ماوەتەوە.
بە تاوانی هەراسانکردن دەرچوو
سەلوا فەوزی ڕایگەیاند، لەکاتێکدا چاوەڕێی گواستنەوەی گشتی بووە لەلایەن پیاوێکەوە لەناو ئۆتۆمبێلدا هەراسان کراوە، کاتێک دەڵێت بچۆ لای پۆلیس، خەڵکی دەوروبەری کاردانەوەی توندیان دەبێت، بەڵام سەلوا فەوزی بەردەوامە لە گلەیی و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەبارەی ڕووداوی هەراسانکردنم بە پۆلیسم وتووە، کەسێکی گەڕەک پێی وتم تۆ شایەنی ئەویت، یەکێکی تر جلەکانی منی پیشان دا وەک بیانوویەک بۆ هەراسانکردن، ژنان گواستنەوەی گشتییان پێ باشترە چونکە گواستنەوەی تایبەت گرانە.
"پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر"
فاتمە سیراج، بەڕێوەبەری یەکەی یاسایی دەزگای ئازادی بیر و ڕادەربڕین، تیشکی خستەسەر ئەو ڕووداوانە کە ژنان لە وڵاتدا تووشی دەبن و پێیوایە پێویستە یاساکان بگۆڕدرێن وتیشی: زیادبوونی ڕێژەی تاوانیش دەتوانێت پێوەرێک بێت، یەکسانی ڕەگەزی وەک بنەمایەک مسۆگەر بکات، هۆشیاری کۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەم تاوانانە، تا ڕادەیەک؛ پێویستە کار لە قوتابخانە و زانکۆ و کۆمەڵە و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ئەنجام بدرێت.
فاتیمە سیراج لە کۆتاییدا وتی: بۆ ئەوەی یاسایەکی یەکسان و دادپەروەر و گونجاو لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە سەرهەڵبدات، پێویستە کار بە بەشداریی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بکرێت، ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، بەتایبەتی زایەندی، ساڵانێک کاریگەری لەسەر بیرەوەرییەکانیان دەبێت و بەهۆی ترسی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەسەر شەقامەکان ناهێڵن بچنە دەرەوە، پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی کاریگەر بندرێت.