خۆپیشاندەرانی سوەیدا، یەکخستنی ڕیزەکان بۆ گەیشتن بە ئازادیی گرنگە

ژنانی شاری سوەیدای سووریا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان و یەکخستنی ڕیزەکان و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئازادیی دەکەن.

روشیل جونیور

 

سوەیدا- خەڵکی شاری سوەیدا ڕێپێوانێکیان بۆ بەرزڕاگرتنی حەفتا و هەشتەمین ساڵ ڕۆژی چۆڵکردن کە دەکەوێتە ١٧ی نیسانی هەموو ساڵێک کە بەرواری چۆڵکردنی دوایین سەربازی فەرەنسییە لە سووریا ئەنجامدا.

 

دوێنێ، سەدان خۆپیشاندەر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری سوەیدا، بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەک کە لەلایەن ژن و پیاوە ئازادەکانی ئەو شارۆچکەیە چەند ڕۆژێک دەرچووە، ڕوویان لە شارۆچکەی مەزرا کرد لە لادێکانی ڕۆژئاوای ئەو شارە، بۆ ئاهەنگگێڕان لە گۆڕەپانی "مۆنۆمێنتی شەهیدانی شەڕی المزرا".

 

ئیناس ئەبو حەسون وتارێکی پێشکەش کرد کە تیایدا جەختی لەسەر گرنگی ئەم بۆنەیە بۆ هەموو سورییەکان کردەوە کە حەفتا و هەشتەمین ساڵڕۆژی چۆڵکردنی کۆلۆنیالیستەکانە لەو وڵاتە وتی: سووریا لەو کاتەدا بەهۆی خەباتی گەلەکەیەوە سەرکەوتوو بوو، خۆڕاگرییان، و پێداگرییان لەسەر ژیانێکی شایستە، ڕووداوێکی گرنگ و وەرچەرخانێکی مێژوویی دروستکرد، ئەم یادە هەمیشە بەلای سوورییەکانەوە گرنگە ئەمڕۆ لە بەرامبەر نادادپەروەریدا هەستاین و داوای کەرامەت و ئازادیمان کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ سوورییەکان ڕێگە خۆش دەکەن بۆ چۆڵکردنی نوێ کە بە لابردنی "ڕژێمی ئەسەد و هەموو داگیرکەران" نوێنەرایەتی دەکرێت، و ڕۆژی چۆڵکردنەکەش ئیرادەیە بۆ تەواوکردنی شۆڕشەکەیان بە چەقبەستوویی، بە هیوای ڕزگاربوون و لەدایکبوونی نوێ، داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان و یەکخستنی ڕیزەکانیان و کارکردن بە دەستێک بۆ گەیشتن بەو ئازادییە چاوەڕوانکراوە کرد.

 

باسی لەوەکرد، مامەڵەی ڕژێمی ئەسەد لە ساڵی ١٩٧٠ەوە لەگەڵ سووریەکان هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ پراکتیکەکانی داگیرکاری، بەو پێیەی سەرچاوەکانی وڵاتەکەی تاڵان کردووە و کاریان کردووە بۆ بەردەوامکردنی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەهێزکردنی ململانێ لە کۆمەڵگادا، تاوانەکانیش زیادیکردووە، شۆڕشی سووریا کە داوای ڕووخاندنی ڕژێمی دەکرد، وەک چۆن قێزەونترین تاوانەکانی دژی گەل لە ڕێگای مانەوە لە دەسەڵاتدا ئەنجامدا، جەختی لەسەر پێویستی ڕزگارکردنی سووریا لە گەندەڵی و وابەستەیی و خستنەوەی بۆ سەر ڕێگای شارستانی کردەوە.

 

 

لای خۆیەوە مەها ئەترەش دووپاتیکردەوە کە شۆڕشگێڕان ئەوانە بوون کە وڵاتیان لە دەست کۆلۆنیالیزم ڕزگار کرد و لە شەڕی المزرادا گیانیان بەخت کرد لە پێناو خاکەکەیاندا، کە بە گەورەترین شەڕی دوای جەنگی جیهانی یەکەم دادەنرا، بەو پێیەی خەڵک لەبەر باوەڕبوون بە ڕاستی و بەرگریکردن لە وڵات لە دژی کۆلۆنیالیزم شەڕیان لەگەڵدا کرد کە دەیویست کۆمەڵگەی سووریا هەڵبوەشێنێتەوە و پەیکەری کۆمەڵایەتی لەناو ببات و سووریا دابەش بکات بەسەر دەوڵەتە بچووکەکاندا.

 

 

شەهیرە ترودی وتی: حیزبەکان هەوڵدەدەن شکۆمەندی حزبەکەیان بگەڕێننەوە، وەک چۆن چوونەتە سەر گۆڕی سوڵتان پاشا ئەترەش، هەوڵی ئاهەنگگێڕان دەدەن، بەڵام گەلی ئازاد ڕێگری لێکردن کە هەژموونی خۆیان بەدەستبهێننەوە، هەروەها لە شارۆچکەی کفر و مەزرا سووریاکان سەربەخۆیییان لە فەرەنسییەکان بەدەستهێنایەوە، بەڵام کۆلۆنیالیزمی ئەسەد کە بۆ ماوەی پەنجا ساڵ حوکمڕانی ئێمەی کرد، هاتە لای ئێمە و کۆلۆنیالیستەکانی ئێران و ڕووسی لەسەر وڵات ناساند، بۆیە ئێمە تا سەربەخۆیی لەم ستەمکارە بەدەست دەهێنین بەردەوام دەبین.