لە توێژینەوەیەکدا هۆشداری لە بەکارهێنانی پەڕۆ دەدرێت

توێژینەوەیەك هۆشداری لە بەکارهێنانی پەڕۆ دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو پەڕۆیانەی بۆ جێگرەوەی پلاستیك دروست دەكرێن ڕەنگە باشتر نەبن بۆ ژینگە.

ناوەندی هەواڵ


لە توێژینەوەیەکدا كە ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە ئەو پەڕۆیانەی لە ماددەی ڕووەكی دروست دەكرێن، كە بڕیارە جێگەی ماددەی پلاستیك بگرێتەوە، ڕەنگە باشتر نەبێت بۆ ژینگە.

 

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ماددە كیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی پەڕۆ بەکاردەهێندرێن ساڵانێك دەخایەنێت تاوەكو شی ببنەوە.


تیمۆ گرۆڤن زانای ژینگە لە زانكۆی ئەنتۆرب لە بەلجیكا وتوویەتی: ئەو پەڕۆیانەی كە لە كەرەستەی ڕووەكی دروستكراون، وەك "كاغەز و بامبۆ" زۆرجار ڕیكلامیان بۆ دەكرێت كە بەردەوامتر و دۆستی ژینگەیە لەچاو ئەوانەی لە پلاستیك دروستكراون، بەڵام ئەوانیش بەشی خۆیان مەترسییان بۆ ژینگە هەیە.