بە گۆرانی وتن ناڕەزایەتی دژی قەدەغەی گۆرانی وتن دەربڕدرا

ژنێک بە وتی گۆرانی لە مزگەوتێکی شاری ئەسفەهان، ناڕەزایەتی دژ بە "قەدەغەکردنی گۆرانی وتن" دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ناڕەزایەتییانەی کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە دەستی پێکرد و ئیدانەی کوشتنی ژنانیان بەهۆی دەرکەوتنی قژەوە کرد، گۆڕا بۆ ناڕەزایەتی دژ بە ڕژێم و تا ئێستا بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە.

 

ناڕەزایەتی دژ بە قەدەغەکردنی گۆرانی دەربڕدرا

ناڕەزایەتییەکان بە تایبەت بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی کە دەیەوێت ژنان گۆشەگیر و لە کۆمەڵگە دووربخانەوە بەردەوامی هەیە، ڕژێم چەندە دەیەوێت ژنان بترسێنێت و بە سەپاندنی یاساکانی ژنان دەکاتە ئامانج، بەڵام بەرخۆدانی ژنان وایکردووە، کۆمەڵگە یاساکانی ڕژێم ڕەتبکەنەوە، کە یەکێک لەوانە قەدەغەی گۆرانی وتنی ژنانە.

 

لە ئەسفەهان ژنێک لە یەکێک لە مزگەوتە مێژووییەکان بە گۆرانی وتن ناڕەزایی دەربڕی، ڤیدیۆی ناڕەزایەتییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و تیایدا، ژنەکە بەردەوامە لە گۆرانی وتن سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵی وەستاندنی دەدەن.