قەیرانی خۆراک و وزە کاریگەری لە وڵاتانی داهات بەرزیش کردووە

بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا نرخی کاڵا و وزە و خۆراک بەرزبووەتەوە و کاریگەری کردووەتە سەر وڵاتانی داهات بەرزیش، ئەمەش نزیکەی ١٤١ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووبەڕووی هەژاری دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نزیکەی ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر سەرهەڵدانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی هێشتا لە جیهاندا ڕەنگدانەوەیان هەیە، وەک لە ڕاپۆرتێکی نوێدا کە گۆڤاری "وزەی سروشت" بڵاویکردووەتەوە، قەیرانی ئۆکراینا و بەرزبوونەوەی نرخی وزە نزیکەی ١٤١ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ڕووبەڕووی هەژاری دەکاتەوە.

 

توێژەرانی وڵاتانی هۆڵەندا و بەریتانیا و چین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی وزەیان لە ١١٦ وڵاتی جیهان ھاوشێوە کردووە بە پەتای کۆرۆنا، هەروەها لە وڵاتانی کەم داهاتدا، هەژارترین خێزانەکان لە ئێستاوە ڕووبەڕووی کەمیی خۆراکی توند دەبنەوە و بۆ نرخی وزە دۆخەکە قورسترە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ماڵەکانی وڵاتانی داهات بەرزیش هەستیان بە کاریگەری نەرێنی بەرزبوونەوەی نرخی وزە کردووە.

 

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە قەیرانی ئۆکراینادا، نرخی خۆراکیش بەرز دەبێتەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی هێلکە لە ئەمریکا بەڕێژەی ٪٧٠.١ و کەرە بەڕێژەی ٪٢٦.٣ بەرزبووەتەوە، هەروەها نرخی ئارد و نان و شەکر بە ڕێژەی ٢٠.٤ و ١٤.٩ و ١٣.٤٪ زیادبووە.

 

کۆمپانیاکانی کەلوپەلی بەکاربەر ڕەتی دەکەنەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا نرخەکان دابەزن.