ئیدانەی ڕێگریکردن لە خوێندنی کچان دەکرێت لە ئەفغانستان

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان مافی بەدەستهێنانی خوێندن، ئیمتیازاتی کارکردن، ئازادی ژیان بە کەرامەت، ئازادی، جووڵە و قسەکردن، مافی دیاریکردن و بڕیاردان بۆ ژنان قەدەغەکراوە، ئەمڕۆ ساڵڕۆژی قەدەغەکردنی خوێندنی کچانە لە قۆناغەکانی ئامادەیی.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەمڕۆدا ساڵڕۆژی دوورخستنەوەی کچانە لە خوێندنی ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە "شەرمەزار" ناویبرد، داوایکردووە لە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان کە قوتابخانەکانیان بۆ کچانی پۆلەکانی حەوت تا ١٢ بکەنەوە.

 

تا دێت نیگەرانییەکان زیاد دەکات لەو سیاسەتەی کە لەگەڵ سنووردارکردنی دیکەی ئازادییە سەرەتاییەکانە بۆ ژنانی وڵاتەکە، ئامانەش ئاوێتە دەبێت و بەشدار دەبێت لە قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری وڵات لە شێوەی نائەمنی زیاتر و هەژاری و گۆشەگیری.

 

مارکوس پۆتزێل، سەرۆکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت لە ئەفغانستان دەڵێت: "ئەمە ساڵڕۆژێکی کارەساتبار و شەرمەزارییە و بە تەواوی دەتوانرێت خۆپارێزی لێ بکرێت".

 

دوای ساڵێک لە دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، هێشتا کچانی هەرزەکار لە خوێندن قەدەغەکراون و پێویستە ژنان لە سەر تا پێ لە شوێنی گشتیدا خۆیان داپۆشن.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی: ساڵێک زانیاری و دەرفەتی لەدەستچووە کە هەرگیز وەری ناگرنەوە، کچانی هەرزەکاریش مافی ئەوەیان هەیە بەشداری خوێندن بکەن و خۆیان پێبگەیەنن."

 

تا ئێستا تاڵیبان نەیتوانیوە بەڵێنە جۆراوجۆرەکانی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی کچان بتوانن بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانی خوێندن، قەدەغەکردنەکە خوێندکارە کچەکانی پۆلەکانی حەوت تا ١٢ دەکاتە ئامانج کە قەدەغەکراون بەشداری پۆلەکانی خوێندن بکەن، ئەم بڕیارەش بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر کچانی تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵ هەیە، تاڵیبان قوتابخانە ئامادەییەکانی بۆ کوڕان کردەوە لە هەمان کاتدا ڕێنمایی کچانی کرد لە ماڵەوە بمێننەوە.

 

 مەزەندە دەکرێت لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن کچ لە خوێندنی ئامادەیی قەدەغە بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرکردنی بەردەوامی کچان لە ئامادەیی هیچ پاساوێکی باوەڕپێکراو نییە و لە هیچ شوێنێکی جیهاندا هاوتەریبی نییە، زیانێکی قووڵی بە نەوەی داهاتووی ئەفغانستان دەگەیەنێت.

 

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا مافی بەدەستهێنانی خوێندن، ئیمتیازاتی کارکردن، ئازادی ژیان بە کەرامەت، ئازادی، جووڵە و قسەکردن، مافی دیاریکردن و بڕیاردان بۆ ژنان قەدەغەکراوە.

 

خوێندن پێشێلکردنی بنەڕەتیترین مافەکانی ژنانە، مەترسی پەراوێزخستن و توندوتیژی و ئیستغلالکردن و دەستدرێژیکردن بۆسەر ژنان زیاد دەکات و بەشێکە لە سیاسەت و پراکتیکی جیاکاری فراوانتر کە ژنان دەکاتە ئامانج لەو کاتەوەی دەسەڵاتداران لە هاوینی ٢٠٢١دا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە داوای لە تاڵیبان کرد کە ئەو ڕێوشوێنە زۆرانە پێچەوانە بکاتەوە کە گرتوویانەتەبەر بۆ سنووردارکردنی بەهرەمەندبوونی ژنان و کچانی ئەفغانستان لە ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانیان.