ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەمسور گیانیان لەدەستداوە ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە

لە سەمسور بە پێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ شوبات کە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ ڕێختەرکە بازاڕجیخ لە شاری مەڕەش هەژاند و باکووری کوردستان و تورکیا زیانێکی بەڕچاوییان لێکەوت، شاری سەمسور کاریگەری زۆری لەسەر بووە، لە ٨ی مانگەوە کاری لابردنی داروپەردووی ژێر بینا وێرانەکان دەستیپێکردووە.

 

دەوترێت هێشتا هەزاران کەس لە ژێر داروپەردووی شارەکەدا ماونەتەوە، لەو شارەی کە تەرمەکانی تێدا نێژراون، وێرانە دەردەهێنرێن، تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە چەند کەس لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە و چەند کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسیش بریندار بوون.

 

بە پێی ئەو زانیاریانە بڵاوبووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو شارە گیانیان لەدەستداوە، ٨ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ئەوەش زانراوە کە دوێنێ هەزار و ٤٥٠ تەرم بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی سێمسۆر گواستراونەتەوە.