نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ساڵی ٢٠٥٠ وشکەساڵی کاریگەری لەسەر سێ چارەکی دانیشتوانی جیهان دەبێت

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە تا ساڵی ٢٠٥٠ سێ چارەکی دانیشتوانی جیهان ڕووبەڕووی وشکەساڵی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠وە لە ئەنجامی داڕمانی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوادا وشکەساڵی بە ڕێژەی لە ٪٢٩ زیادیکردووە و ساڵانە ٥٥ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٧ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی وشکەساڵی ئاماژەی بەوەدا، نیوەی دانیشتوانی جیهان لە ئێستاوە بەدەست ئاکامەکانی وێرانکاری خاکەوە دەناڵێنن و ژنانیش زۆرترین کاریگەریان بەرکەوتووە، حەز کردنی ژنان وەک خاوەنی زەوی، هۆکارێکە کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە زیندووکردنەوەی خاکدا دروستدەکات.

 

وتەبێژی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاساییدا لە جنێف وتی: حکومەت و تاکەکان دەتوانن ڕێوشوێنی گرنگ بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شەپۆلی گەرمای ئێستای ئەوروپا و ئەفریقا کۆتایی پێبێت، دەکرێت هەنگاوی چالاک بنرێت بۆ ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی وشکەساڵی.