''ڕاگەیاندنی"ساڵی خێزان"ی هەوڵێکی سیستماتیکیە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی''

دێرین جەواهر، پارێزەر، ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنی "ساڵی خێزان" لە تورکیا گرت و بە بەشێک لە سیاسەتێکی سیستماتیکی دانا بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان و دوورخستنەوەیان لە ژیانی گشتی.

ئەلیف ئاکگوڵ

 

ئەستەنبوڵ- ئەو سیاسەتە پێشبینیکراوانەی لە تورکیا، بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەت ساڵی خێزانی لەژێر دروشمی “خێزانی بەهێز، کۆمەڵگەی بەهێز”دا ڕاگەیاند، گۆڕانکارییەکانی کاریگەرییان لەسەر ژیانی کارکردنی ژنان لەخۆگرتبوو، کە لەژێر ناوی “نوێکردنەوە”دا پێشکەشکرابوون، بەڵام مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، چونکە زۆرێک بە هەڕەشەیەک بۆ سەر مافە بەدەست هێنراوەکانی ژنان دەیانزانی.

 

ئەو سیاسەتانەی کە لە تورکیا چاوەڕوان دەکرا، بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەت دروشمی"ساڵی خێزان" و "خێزانی بەهێز، کۆمەڵگەی بەهێز"ی ڕاگەیاند، بریتی بوون لەو گۆڕانکارییانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی کارکردنی ژنان هەبوو، کە بە ناوی "چاکسازی" پێشکەشکرابوون، بەڵام مشتومڕێکی بەرفراوانی لێکەوتەوە، بەو پێیەی زۆرێک وەک هەڕەشەیەک بۆ سەرمافە بەدەست هێنراوەکانی ژنان دەیانبینی.

 

لە ساڵی ٢٠٢٤ حکومەتی تورکیا، دروشمی "خێزانی بەهێز، کۆمەڵگەی بەهێز" و "ساڵی خێزان"ی ڕاگەیاند، هەنگاوێک کە ئامانج لێی چڕکردنەوەی سیاسەتە گشتییەکان بوو لە دەوری چەمکی خێزان، هەر لەسەرەتاوە سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان خواستی خۆی بۆ خێزانەکان دەربڕی کە سێ منداڵیان هەبێت، هەروەها خواستی ڕوونی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان ئاشکرا کرد.

 

گرنگیدان بە ژمارەی منداڵان و بەستنەوەی بەهێزی کۆمەڵگە بە توانای بەخێوکردنی ژنانەوە، وایکردووە ڕەخنەگران هۆشداری بدەن لەوەی کە دەتوانرێت ئەم سیاسەتانە بەکاربهێنرێت بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی گشتیدا و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو شێوازە نەریتییانەی کە بەشداری چالاکانەیان لە بازاڕی کار و کایەی سیاسیدا پەراوێز دەخەن.

 

لەم چوارچێوەیەدا، دێرین جەواهر، پارێزەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری مافەکانی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی ئەستەنبوڵ، ڕایگەیاند: "ساڵی ٢٠٢٥ پڕ بوو لە زیان و دەستێوەردان بۆ ژنان، ئێمە ماوەیەکی زۆرە باسی ''ساڵی خێزان'' دەکەین، بەڵام بەڕاستی کەس نازانێت مانای چییە، تەنانەت ئەوانەی ڕایانگەیاندووە ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونیان نەداوە"، هەروەها وتارەکانی شکۆمەندی خێزان و وەسفکردنی بە "پیرۆز"، ڕەنگدانەوەی پاراستنی ڕاستەقینە نییە بۆ ژنان، بەڵکو وەک بەرگێک بۆ پەراوێزخستنی مافەکانیان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانیانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سیاسەتەکانی ئێستا لە چوارچێوەی دەستێوەردانێکی سیستماتیکی و بە ئەنقەستدا دێنە ئاراوە، وتی: "ناساندنی پاکێجی دادوەری یازدەهەم و دەرکەوتنی مۆری ''ساڵی خێزان'' لەسەر بەڵگەنامە فەرمییەکان، هەنگاوی هەڕەمەکی نەبوون، بەڵکو بەشێک بوون لە پلانێکی درێژخایەن، ئێمە بە شەوێک نەگەیشتوینەتە ئەم قۆناغە، بەڵکو لەڕێگەی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی کەڵەکەبووەوە بوە، ئەم نیشاندەرانە بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆیە لە جەستەی ژنان و ژیانی تایبەتی ژنان".

 

جەختیشی کردەوە، "کاتێک ڕێگری لە ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ دەکرێت سەردانی پزیشکی ژنان بکات، یان لەباربردنی منداڵ بەشێوەیەکی کاریگەر لە نەخۆشخانە حکومییەکان قەدەغە دەکرێت، تەنانەت لە هەندێک لە نەخۆشخانە تایبەتییەکانیشدا ڕێگری لێدەکرێت سەرەڕای ئەوەی مافێکی یاساییە، ئێمە ڕووبەڕووی پاشەکشەیەکی ڕاستەقینە دەبینەوە لە دەستکەوتە سەرەتاییەکان، ئەم کارانە تەنها گوزارشت لە سنووردارکردنی ئیداری ناکەن، بەڵکو دیدگایەکی تاکڕەوانەیە کە هەوڵدەدات ژیان و هەڵبژاردنی ژنان کۆنتڕۆڵ بکات".

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، مافەکانی ژنان لە تورکیا دابەزینێکی ڕاستەقینە بەخۆوە دەبینێت، هەروەها "حکومەتی ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیکی سیاسەتەکانی دژە ژنان جێبەجێ دەکات"، وە "ساڵی خێزان''یش ڕادەگەیەنێت، بەڵام لە ڕاستیدا خێزانەکان بە پاڵپشتییەکی کەمی دارایی کە زۆر کەمترە لە ئاستەنگەکان بۆ چارەنووسی خۆیان جێدەهێڵرێن، هاوسەرگیری بەرەوپێش دەچێت، بەڵام ئێمە زۆر باش دەزانین کە ژنان لەناو ئەو ماڵانەدا ڕووبەڕووی چی دەبنەوە، لانیکەم ڕۆژانە سێ ژن دەکوژرێن، زۆرجار سەرەڕای بڕیاری پاراستن، ژنان لەلایەن پیاوانەوە دەکوژرێن یان هێرشیان دەکرێتە سەر.

 

دێرین جەواهر، پارێزەر، ڕاگەیاندنی ''ساڵی خێزان''ی بە هەوڵێکی سیستماتیکی بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە ژیانی پیشەیی و کۆمەڵایەتی وەسف کرد، وتی: "ئامانجی ڕاستەقینە پاڵنانی ژنانە بۆ پاشەکشەکردن لە ڕۆڵی خۆیان لە بازاڕی کار و کایەی گشتیدا، هەروەها قەتیسیان بکەن لە چوارچێوەی دیوارەکانی ماڵەوە، ئەوان هەوڵدەدەن نمونەیەکی نەریتی بەسەر ژنان بسەپێنن کە پێکدێت لە منداڵبوون و چاودێریکردنیان و چاوەڕێکردنی هاوژینەکانیان تا خواردنیان بۆ ئامادەبکەن کاتێک لە کارەکانیان دەگەڕێنەوە، ئەوە هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژنان و پەراوێزخستنی بوونی ئەوان لە ژیانی گشتیدا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات هەوڵێکی ڕوونە بۆ سنووردارکردنی ژنان و ملکەچکردنی و زەوتکردنی مافی چارەی خۆنووسین، کە ژیانمان دەخرێتە ژێر سنوورێکەوە کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرتەسکتردەبنەوە.

 

 

دێرین جەواهر، پارێزەر، تیشکی خستە سەر ئەو جیاکارییە پێکهاتەییانەی کە ڕێگری لە ژنان دەکات ببنە تاکێکی سەربەخۆ، هەروەها ئاماژەی بە سکاڵایەکی یاسایی کرد کە لەلایەن دوو پارێزەرەوە تۆمارکراوە و ئاڵەنگاری گواستنەوەی تۆماری ژنێکی خێزاندا دەکەن بۆ هاوژینەکەی، وتی: "هەرچەندە گۆڕانکاری وەکو کونکردنی دەرزییەک وایە بۆ ناو بەرد، بەڵام هەنگاوی ئەرێنی دەگیرێتەبەر، داوایەکی یاسایی تۆمارکراوە کە تانە لە گواستنەوەی تۆماری ژنان بۆ پیاوێک دوای هاوسەرگیری دەکات، دادگای دەستووریش هەڵسەنگاندنێکی یاسایی بۆ دەقەکە کردووە، ئەمەش زۆر گرنگە، هیوادارین بڕیارێکی دادپەروەرانە بدرێت، چونکە ئەو پراکتیزەیەی ئێستا لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە کە ژن کەسێکی سەربەخۆ نییە، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، "لە سیستمێکی دادوەریدا کە تەنانەت دان بە بڕیارەکانی دادگای دەستووریشدا نانێت، تەنها گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانە بێسوود دەبێت، بەڵام ژنان لە خەباتکردن بۆ مافەکانیان نەوەستاون، ئەم خەباتە تازە نییە، بەڵکو بزووتنەوەیەکی جیهانییە کە ژنان لە هەموو شوێنێک بۆ دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوەی دەبەن".