دەرووناسێکی بەهایی له ئێران ده ستگیرکرا

نەوشا بادی سابەت،دەروونناس و نووسەری باوەڕی بەهایی لە ئێران دەستگیرکرا.

 

ناوەندی هەواڵ- لە ئێران، فشار بەردەوامە دژی بیروباوەڕی جیاواز، لەم دواییانەدا، لە بابۆلی پارێزگای مازەندەرانی ئێران، سیخوڕی دەزگای هەواڵگری ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سوزان ئید محەمەدزادەگان.

لە ١٥ی ئاب، نەوشا بادی سابەت، دەروونناس و نووسەری بەھایی و سوزان ئید محەمەدزادەگان لە هێرشەکەدا دەستگیرکران، نەوشا بادی دوای دەستگیرکردنی هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و شوێنەکەی نەزاندراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوچەکە، سوزان ئید محەمەدزادەگان دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو زانیارییانە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 

٦٠ کەس دەستگیرکران

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بەهایی له بەیاننامەیەکیدا که له ١٦ی ئاب بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی ٦٠ کەس لە باوەڕی بەهایی لەم هەفتەیەی دواییدا دەستگیرکراون، هەروەها فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هاوڵاتیانی بەهایی شەرمەزار کرد، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ٥٩ فرۆشگای سەر بە باوەڕی بەهایی داخراون.