"دروستکردنی دیوار لەنێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکەین"

خۆبەڕێوەبەری شەنگال سەبارەت بە دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی پێشکەشکرد و وتی: "ئێمە ئەو دیوارەی کە لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەکرێت شەرمەزار دەکەین و هەرگیز قبوڵی ناکەین".

شەنگال

حکومەتی عێراق بەم دواییانە دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێک بۆ گەمارۆدانی شەنگال، لە بەرامبەر ئەم پلانە کۆمەڵگەی ئێزدی و سەرجەمی پێکهاتەکانی هەرێمەکە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی هەروەها لەسەر ئەم پرسە خۆبەڕێوەبەری شەنگال  لێدوانێکی دا، لێدوانەکە لە باخچەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشداری سەرجەمی ئەندامانی رێکخراو و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی غەزال رەشۆ خوێندرایەوەو لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژی لەدایکوونی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانی پیرۆزکرد و وتی: "ئێمە ٤ی نیسان لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین، بە دیدی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی بەرەو چیاکانی شەنگال بەڕێکەوتن و لە سایەی شەڕڤانانی ئازادی کۆمەڵگەی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکە لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕزگاریان بوو".

 

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خرایەسەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤و تێیدا هاتووە: "کۆمەڵگای ئێزدی هەزاران ساڵە لەبەردەم چەندین فەرماندایە،  زۆربەی هۆکارەکانی فەرمانەکان و ئەو فەرمانانەی لەسەر ئێمە جێبەجێکران عوسمانییەکان و هاوپەیمانەکانیان بوون، دوای گەیشتنی گەریلاکانی پەکەکە و کوردستان بۆ شەنگال و لە دژی هێزە تاریک و ڕەشەکانی داعش شەڕیان کرد، لە ناو ڕۆژئاوا و شەنگالدا کە ئێستا سنوورەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە بە کۆنکریت دەگیرێت، پەکەکە ەڕێگەی شەڕڤانەکانی خۆی لەو سنوورەدا ڕێڕەوێکی مرۆیی کردەوە کە هەزاران ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە لەڕێگەی ئەو سنورەوە ڕزگار کران".

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەو وشانە لەبارەی ڕێکخستن و یەکڕیزی پێکهاتەکانی شەنگالەوە هاتووە: "ئێمە وەک شەنگال دوای فەرمانەکە ڕێبەر ئاپۆمان ناسیەوە کاتێک بیرۆکەی ئەومان ناسیەوە، شەنگال و ئەو کەسانەی تێیدا بوون گۆڕان، ئیدی شەنگال شەنگالی پێش فەرمانەکە نییە، ئێمە خۆمان وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی شەنگال بنیاد نا، ئێمە بە ئازادی و دیموکراسیانە پێکەوە دەژین، ئەگەر ئێستا بەم شێوەیە دەژین، دەبێت بزانین کە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ فکرەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە، بۆیە ئێمە نەوەی ئەوانین، ئێمە وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئەو دیوارە شەرمەزار دەکەین کە لە نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دروست کراوە و هەرگیز قبوڵی ناکەین، بەهۆی ئەم دیوارەوە هاتن و گەیشتنی هەردوولا دەبڕێت،  بەتایبەتی کە کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی شەنگال ئەگەر هێرشێک بکرێتە سەرمان، ئەوە ڕێگای ئێمەیە بۆ ڕزگاربوون لە هێرشەکە".

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەم ڕستەیە داوای پشتگیری کرد: "داوا لە شوێنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە دەستتێوەردان بکەن بۆ ئەوەی ئەم دیوارە بوەستێنن و ئەو زوڵمە لەسەر پێکهاتەکانی شەنگال بوەستێنن".