دەوڵەتی تورک لە مەنبج ٤ منداڵی کوشت

ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی وشکانییەوە هێرشی کردە سەر گوندەکانی مەنبج، لەو هێرشانەدا ٤ منداڵ کوژران، ئەنجومەنی سەربازی مەنبج وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ (١ی ئەیلول) کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەرەبەیان چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای مەنبج. هەروەها هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و هێرشەکەیان لە گوندی عەون دادات تێکشکاند، شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی موحسنلی، عەرەب حەسەنوو، ئوم جلود، سەیادە و دەندنە بەردەوامە.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکان، لە هێرشە سەرەتاییەکان بۆ سەر گوندی موحسنلی لە باکووری ڕۆژئاوای مەنبج، ٤ منداڵ کوژراون.