هێرشەکانی ئیسرائیل سەرەڕای ڕێککەوتن: ٤ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا
سوپای ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو تەقەی لە فەلەستینییەکان کرد و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر دانیشتووانی نایاسایی فەلەستینییش شەش کەس بریندار بوون و ٤ لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
لە چوارچێوەی ئاگربەستی غەززە کە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ڕاگەیەندرا و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان، پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ شەشەمین ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دانیشتوانی نایاسایی لە کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوامە.
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کامپەکە
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ئەنجامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل لە کامپی پەنابەرانی نور شەمس لە کەرتی ڕۆژئاوا، سێ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر تەرمی فەلەستینییەکاندا گرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە عادل ئەحمەد عادل باشکەر تەمەن ١٩ ساڵ لە کامپی پەنابەرانی عەسکەری نزیک شاری نابلوس لە ئەنجامی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە.
هێرش بۆ سەر دانیشتوانی نایاسایی
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەکانی ئیسرائیلدا بڵاوکراونەتەوە، دوای ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی ئیدارەی مەدەنی ئیسرائیل ڕێگەی بە فراوانبوونی نیشتەجێبوونێکی نایاسایی نەدا، دەیان دانیشتووی نایاسایی ئیسرائیلی هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان لە نزیک گوندی مانییە لە باشووری بەیتولمەقەدەس، بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان و خەڵکی ناوچەکە لە ڕۆژنامەی هارەتزی ئیسرائیلی بڵاوکراوەتەوە، دانیشتوانی نایاسایی بە دار و بەرد هێرشیان کردووەتە سەر فەلەستینییەکان، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا، چوار کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە ژنێکیان تێدایە، بەڵام هیچ کەسێک دەستبەسەر نەکراوە، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بە ناوی ئەحمەد تاراوە بە (هارێتز)ی ڕاگەیاندووە، دانیشتووانی ناوچەکە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەسانەی لە گوندەکەی خۆیان دەژین و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.