لە ڕاپەرین دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە
بەھۆی دانەمەزراندیان دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، گردبوونەوە داواکارن بە زووترین کات بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێ بکرێت.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەم، دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە دەڤەری ڕاپەڕین لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٤، لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای دامەزراندنیان کرد.
ئاماژە بەوەکرا، ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕێی دامەزراندنن لە کاتێکدا دامەزراندنی ئێمەی سێ یەکەمەکان پێویستە ڕاستەوخۆ دوای کۆتای هاتنی ساڵی خوێندنیان جێبەجێ بکرێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی ٣٥ خۆپیشاندان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران تا ئیستا داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکراوە.
وتیان: داواکارین بە زووترین کات بڕیاری دامەزراندنمان جێبەجێ بکرێت و چیتر بۆشایی زانکۆ و پەیمانگاکان بە کەسانی نا شایستە پڕ نەکرێتەوە، هەروەها لە ئەگەری دانەمەزراندنماندا لە هەفتەی داهاتوودا ڕێکاری جیاوازتر دەگرینەبەر بۆ مافی دامەزراندنمان.