دەنیز فورات؛ ڕووی ڕۆژنامەگەریی ڕاستەقینە

ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە مەخموور گیانی لەدەستدا، لە ١٢یەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا بە کار و خەباتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەبیرهێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئابی ٢٠١٤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بیرەوەریی جیهاندا شوێنەواری بێوێنەی بەجێهێشت، ئەوە کاتێک بوو کە ژنان دەڕفێندران، ڕووبەڕووی دەستدرێژی، دەستدرێژیی سێکسی و ئەشکەنجە دەبوونەوە کە دژی ویژدانی مرۆڤایەتی بوو؛ کاتێک بە سەدان کەس لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەکوژران، نەک لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا؛ کاتێک گۆڕی بەکۆمەڵ یەک لە دوای یەک دەدۆزرانەوە؛ و کاتێک بازاڕی کۆیلایەتی دامەزرێنران… لەم خاکەدا، کە ڕووداوی وەکو "ئەم شتانە لەم سەدەیەدا ڕوونادەن" ڕوویان دەدا، ئەو کەسانەی پەنجەیان نا بە دوگمەی کامێراکەیاندا، توانینیان ئەم هەموو پێشهاتانە بهێننە بەرچاوی جیهان، یەکێک لەوانەی کە ئەو کامێرایەی بەکارهێنا دەنیز فورات بوو، ڕۆژنامەنووس و خەباتکارێکی چاپەمەنیی ئازاد.

 

لە منداڵیی شەڕ و کۆچبەرییەوە تا چاپەمەنیی ئازاد

بەسەر ئەو ڕووداوەدا واتە ئەو ڕۆژەی کە چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە، ١٢ ساڵ تێپەڕی. دەنیز فورات کە هێرشەکانی داعشی بۆ سەر مەخموور و شەنگال هێنایە ڕۆژەڤ، لە تەمەنێکی گەنجیدا ژیانێکی زۆر سەخت بەڵام بەواتای ژیا. دەنیز فورات کە لە ساڵی ١٩٨٤دا لە گوندی هانگێدیک (خەجیخاتون)ی سەر بە ناوچەی چاڵدێرانی وان لەدایکبوو، لە تەمەنێکی گەنجیدا شەڕ و کۆچبەریی بینی. ژیانی ئەو و خێزانەکەی چیرۆکی هەزاران کوردی ڕووبەڕووی قڕکردن بووەوە.

 

دەنیز فورات کە لە تەمەنی گەنجییەوە ڕووبەڕووی زوڵم، زۆرداری، دەستگیرکردن، دوورخستنەوە و ئازار بووەوە، بەم ئەزموونانە گۆڕا و شێوەی گرت. خێزانی دەنیز فورات کە لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بوو، بەهۆی زوڵمی تورکیاوە کۆچیان کرد بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەوێ ڕووبەڕووی زوڵمی ڕژێمی ئێران بوونەوە. ئەمجارەیان، خێزانەکە ڕوویان کردە خاكورک. خێزانەکە لە ساڵی ١٩٩١دا لە چیای خاكورک نیشتەجێ بوون و بوونە شایەتی شەڕی خیانەتکاری ساڵی ١٩٩١. خوشکە گەورەکەی دەنیز فورات، عایشە یڵدزتان بە ناوی کۆدی بنەڤش، یەکەم کەس بوو کە چووە ڕیزی شەڕڤانانی ئازادییەوە. دوای بنەڤش، دەنیز فورات لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی شوکران یڵدزتان، بە ناوی کۆدی ساریا ڕەشۆ، چووە ڕیزی بزووتنەوەی ئازادییەوە. دواتر، لە ساڵی ١٩٩٢دا، خێزانەکە کۆچیان کرد بۆ زێلێ و دواتریش بۆ کەمپی پەنابەرانی مەخموور. هەردوو خوشکەکە لە کاتی جیاوازدا لە ڕێگەی ئازادیدا چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
 

لە مەیدانی شەڕدا بوون بە دەنگی گەل

دەنیز فورات، کە لەلایەن هەڤاڵانییەوە وەکو "ڕەنجدەر و دڵگەرم" وەسف دەکرا، هەمیشە هەوڵی دەدا ڕاستییەکان بگەیەنێتە جیهان. هەواڵ و دیمەنەکانی لە چیاکانەوە بۆ کەناڵە کوردییەکان دەنارد. بۆ ساڵانێک لە خەباتی چاپەمەنیی ئازاددا بەشداربوو. ئەندامی ڕێوبەری YRD، ئیدیتۆر و نووسەری ڕۆژنامەی هەفتانەی "ڕۆژەڤ" بوو کە لە مەخموور بڵاودەکرایەوە. وەکو پەیامنێری شەڕ لە باشووری کوردستان، دەنیز فورات هێرشەکانی سەر مەخموور و تێکۆشانی دژی ئەم هێرشانەی لەسەر زەوی دەپێوا و دەیڕواند. بە کامێرا و مایکڕۆفۆنەکەی، ڕاستییەکانی لە مەیدانی شەڕەوە بە جیهان دەگەیاند. دەنیز فورات کە ڕووداوەکانی کەمپی مەخمووری لە نزیکەوە دەکۆڵییەوە، بە وێنەگرتنی هەر ساتێکی شەڕەکە بوو بە دەنگی گەل. لە ٨ی ئابی ٢٠١٤دا، کاتێک ڕووماڵی هێرشەکانی داعشی بۆ سەر مەخموور دەکرد، لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا گیانی لەدەستدا و چووە ڕیزی نەمرانی چاپەمەنیی ئازادەوە. ئۆجاش، دەنیز فورات بە بڕیارداڕێژی و ئازایەتیی خۆی ئیلهام بە دەیان ژنی گەنج دەبەخشێت.

 

جلوبەرگی گەریلایەکی پۆشیبوو و دیمەنی دەگرت

دەنیز فورات، کە هەڤاڵانی بە داربەڕوو بەراوردیان دەکرد، ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو خاوەن پێکهاتەیەکی قووڵە، وەک دارێک و خۆی نوێ و بەهێز کردبووەوە. دایکی دەنیز فورات، سوڵتان یڵدزتان، کە باسی ئەوەی کرد دەنیز فورات بووە ئامانجی درندەترین عەقڵییەت کە دەیویست ژنان بکاتە کۆیلە، لە چاوپێکەوتنێکدا وای گوتبوو:

 

"ئەو شەوەی داعش هێرشی کرد و کەمپەکە چۆڵکرا، جلوبەرگی گەریلایەکی چیایی پۆشیبوو و بە کامێراکەی دیمەنی دەگرت. هەردوو برا گەورەکەی لەگەڵیدا بوون. براکانی ئەو شەوەی گەیشتن، شەهید بوون. ئێمە هەواڵی شەهیدبوونی دەنیزمان لەسەر ڕێگەی کۆچبەری پێگەیشت. بەپێی داواکاری خۆی، لە وان نێژیمان. ئەو هەمیشە دەیگووت، 'دایکە، ئەگەر بڕۆین بۆ وان، لە تەنیشت دەریاچەی وان دادەنیشین و بێکەوە چا دەخۆینەوە.'"

 

سوڵتان یڵدزتان ئاماژەی بەوەدا کە دوای دەنیز فورات، دوو کچی تری کامێراکەی ئەویان هەڵگرتووە و لە چاپەمەنیدا کاریان کردووە و گوتی کە گەلێک گەنجی وەک دەنیز شوێنپێی ئەویان هەڵگرتووە و ئامێزیان بۆ تێکۆشانەکەی کردووەتەوە.

 

لە ڕۆژژمێری دەنیز فوراتەوە

ڕۆژنامەنووس دەنیز فورات لە ڕۆژژمێرەکەیدا ئەمەی نووسیوە:

"ئاشقانی ئازادیی خۆبەمتوازی. ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوان گەورە دەبن و شەرم لە خۆیان ناکەن. چونکە بە دەستە بچووکەکانیان بەرد دەهاوێژنە ئەو کەسانەی هیوایان دەکوشت. بەم هۆیەوە ناڵێن، 'ئەگەر دارستانەکان بڕوخێن/ ئەگەر دارەکان نەمێنن/ من چی بەو منداڵانە بڵێم کە لە دوای خۆم بەجێیان دەهێڵم…'

 

بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات، ئەوان لە کاتی دەستبەسەرکردندا وند دەبن. هەرچەندە پێی نەزانن، بەهۆی ئەوەی کوردن، دەڕفێندرێن. دەستدرێژییان دەکرێتە سەر. ئەوان تەنها لە کاتی دەستبەسەرکردندا وند نابن. دەیانەوێت هەموو شتێکیان لێ بستێنن. لەوێ ئەوان دەڕفێندرێن و وند دەبن. لە ئامێزی دایکەکانیاندا، لە ئامێزییاندا دەکوژرێن. دایکەکە تەماشای تەرمە بێگیانەکە دەکات و دەڵێت، 'با ئەمە ببێتە پاڵەوانی ئاشتی.' ئەوان لە گەڕەکەکانی خۆیاندا دەکوژرێن. ئەوان هێشتا منداڵن. بۆ ئەوەی نەڵێن 'دارستانەکان ڕۆیشتن، ئۆقیانووسەکان وشک بوون' بەرد دەهاوێژن تا ڕێگری لە ونبوونی دارستان و ئۆقیانووسەکان بگرن، بەڵام ئەوان ون دەبن. بەڵێ، ئەوان ون دەبن.

 

ئەمڕۆ، منداڵێکی چوار ساڵانی تر ون بوو بۆچی ؟ چونکە ئەو کوردە… کوردبوون هۆکاری ونبوونە. یاخود هۆکاری کوشتنە. جەیلان، ئوغور، ئیلیاس، مەحمەد، کامەران و ئەوانی تری وەک ئەوان. بە هەزاران منداڵی کورد قڕکراون. چونکە؟ چونکە حەزیان لە هیوا و ئازادی دەکرد. بە دەستە بچووکەکانیان، بوونە خاوەنی ئازادی. فێر بوون خیانەت لە خەونەکانی منداڵیی خۆیان نەکەن. بەم هۆیەوە بەردیان کۆکردەوە. بەردەکانیان لە سنگی خۆیاندا شارستەوە. جارهێ بە بەرد لە چۆکەکانیاندا دەنەوتن. لە شەوە تاریکەکاندا، ئەو بەردانەی لە دەستیاندا گرتبوویان، لە ناو جێگاکانیاندا گەرمیان دەکرد و دەیانگوڕین بۆ ئاگری ئازادی.

 

ئایا ناسنامەی کوردی ئێمە ئەو تاوانەیە کە بەهۆیەوە دەکوژرێین؟ بەڵام بەردەکانی دەستی منداڵان دەڵێن، 'ئەمە چاره‌نووس نیست. ئەمە گەڕانە بەدوای ئازادییدا.' منداڵێک لە دایکی دەپرسێت، 'دایکە، ئایا جیهان بەهۆی ئەوەی ئێمە گەورە بووین پیس بوو؟' جیهانی گەورەکان پیسە. ئەوە شەڕ، کوشتن، خەڵەتاندن و خیانەت لەخۆدەگرێت. ئەوان وەک قوربانی جیهانی پیسی خۆیانی لێدەکەن. دواتر منداڵەکە دەڵێت، 'کە گەورە بووم، من هەموو ئەمە لەناو دەبەم.' بەم هۆیەوە کاتێک دەچن دەخەون، بەردەکانیان لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و لەگەڵیاندا دەخەون. ئەوان ئەمە دەکەن بۆ ئەوەی خەونەکانیان بپارێزن. ئەو هەنگاوانەی ئەوکات دەینێین دەبێتە یارمەتیدەر بۆ گەشەکردنی هیوای منداڵان. هر هەنگاوێک لە تێکۆشانماندا کەمێک لێیان نزیکمان دەکاتەوە لە جیهانی ئەوان. ئەو جیهانە بێپایان و پاکە. کاتێک ئێمە، وەکو ئاشقانی ئازادی، ببێنە ئاشقی ئەم منداڵانە، ڕووی جیهان پڕ دەبێت لە خۆشەویستی و ئازادی."