دڕندەیی پۆلیس لە ئامەد: هەراسان کران و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرا

ئەو ژنانەی لە ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، ڕایانگەیاندووە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەیان لێکراوەو هەراسان کراون. یەکێک لەو ژنانە بەناوی عەزیزە ئاک سکاڵای تۆمارکردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-لەو ڕووداوەدا کە ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم لە شارەدێی یونس ئەمرێ سەر بە شارۆچکەی ڕێزان ڕوویدا دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی زانیاری گشتی "GBT" لەلایەن پۆلیسەوە ئەنجامدرا، دەیان کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو، ڕووبەڕووی دڕندەیی پۆلیس بوونەوە.

 

دوو برا بە ناوەکانی  "D.A. و B.A"  لە دەرگای ماڵەکەیان لەلایەن ٦ پۆلیسی مەدەنییەوە ڕاگیراون و پشکنینیان بۆ کراوە، دوای لێدانەکە هەردوو براکە ڕاگیراون، زاندرا ئەو ژن و منداڵانەی کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم ڕووداوە هەبووە، لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەراسانکردن بوون، ئەو ژنانەی سەبارەت بەو بابەتە قسەمان لەگەڵدا کرد ڕایانگەیاند کە پاشەکشە ناکەن و بەردەوام دەبن لە سکاڵاکەیان.

 

خێزانەکە سکاڵایان لە پۆلیس تۆمار کردووە

کاتێک بڕیاری کۆنترۆڵکردنی دادوەری بۆ ئەو سێ خوشک و برایە درا کە دوای لێدانەکە دەستبەسەر کراون، زاندرا پۆلیس سکاڵایان لەسەر ئەو خێزانە هەبووە کە لێیان داوە. ئەندامانی خێزانەکە ڕایانگەیاندووە، کاتێک چوونەتە نەخۆشخانە، چارەسەری باشیان بۆ نەکراوە و ڕاپۆرتی هێرشەکەش بە وردی وەرنەگیراوە، ئەندامانی بنەماڵەکە بابەتەکەیان بردە دادگا و سکاڵایان لە هەردوو پزیشک و پۆلیس تۆمارکرد.

 

عەزیزە ئاک کە یەکێکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە، باسی لەوەکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە منداڵەکان چەند ڕۆژێکە نەیانتوانیوە بخەون و هەروەها هەراسان کراون.

 

"لە سنگمیاندا و مشتێکیان لە دەموچاوم دا"

عەزیزە ئاک ڕایگەیاند، پۆلیس ویستوویەتی گەڕان بکات بەبێ ئەوەی ناسنامە پیشان بدات، بەهۆی ڕەتکردنەوەی ناسنامەکەیانەوە تووشی توندوتیژی بووین، گوێم لە دەنگەکە بوو و چوومە خوارەوە، کە دابەزیم بینیم دوو سێ کەس لە کوڕەکەمیان دەدا، پاشان سێ کەسی تر لە کوڕەکەی ترمیان دەدا، هەروەها ئەو ئەفسەرە پۆلیسەی خەریکی ڕشاندنی بیبەر بوو، کچە بچووکەکانیشم هاتبوون، بە گازی فرمێسکڕێژیش هێرشیان کرد،  لەم ساتەدا دەیانویست کوڕەکەم بە دەستبەندەوە دەستبەسەر بکەن، وازم نەهێنا و دەستی کوڕەکەمم گرت، پاشان پۆلیسێک بە توندی سنگی گرتم و مشتێکی لە دەموچاوم دا، نەک هەر لە کچ و منداڵەکانیان دا، دەستی کچەکەم، پەنجەی کوڕەکەم چەقۆی لێدرابوو، بە دار لە منداڵەکانیان دا.

 

"ئەوانەی بەرپرسیارن پێویستە سزا بدرێن"

عەزیزە ئاک باسی لەوەشکرد، نەک هەر لەلایەن پۆلیسەوە تووشی توندوتیژی کراون، بەڵکو لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە، دوای ئەوەی پۆلیس پزیشکەکانی ئاگادار کردەوە، پزیشکەکە ڕاپۆرتی لێدانەکەی بە منداڵەکانی نەداوە، وتی: سکاڵا لە پۆلیس دەکەم و هەموو ڕێگایەکی یاسایی جێبەجێ دەکەم، هەموومان چووینە نەخۆشخانە بەڵام پزیشک ڕێگەی نەدا چارەسەرمان بۆ بکرێت، سەرەڕای ئەو هەموو دەرد و ناخۆشیانەی هەبوون، هیچ کەسێک بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا نەکرا، پۆلیس لێی داین، دکتۆرەکان چارەسەریان نەکردین، ئێمە تەلەفۆنمان بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کرد بەڵام نەیانهێشت بێت، خودا مافەکانمان بۆ کەس جێناهێڵێت، ئێمە سکاڵیان لێ دەکەین، هەرکەسێک وای لێکردین سزا بدرێت، ئێمە دادپەروەریمان دەوێت، لەم وڵاتەدا دادپەروەری نییە، ئەگەر هەبوایە ئێمە لەم دۆخەدا نەدەبووین.

 

"هەڕەشەی کوشتنم لێکرا"

لەیلا ئاک باسی لەوەکرد، لە کاتی دەستێوەردانەکەدا هەم هاوژینەکەی و هەم کچەکەی لێیان دراوە و بەم شێوەیە باسی لە ڕووداوەکە کرد: لەو ڕۆژەدا پۆلیس ئۆتۆمبێلەکان و گەنجەکانی پشکنی، دوای ئەوە پەنایان بۆ توندوتیژی برد، ٦ کەسی مەدەنی بوون و هیچ ئۆتۆمبێلێکیان پێنوبوو، ٦ کەس هێرشیان کردە سەر دوو کەس، هەوڵماندا دەستوەردان بکەین و جیایان بکەینەوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک نەوەستان، هەروەها من و کچەکەم تووشی توندوتیژی بووین، هەراسانیان کردین و هەڕەشەیان لێکردین و دەیانوت ئەگەر ئەوە بکەیت ئێمە دەتکوژین و هاوژینەکەت دەگرین.

 

ئەو خێزانانەی کە تووشی توندوتیژی بوون، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتی کردووە و دواتر لە دەستەی ئەشکەنجەی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد سکاڵایان کردووە.