تاژێ: "ژن، ژیان، ئازدی" ڕۆحی شۆڕشی ژنانە

تاژێ لە دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو ژنان کرد، بە تێکۆشانێکی هاوبەش لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوانە ڕاپەڕن.

شەنگال

 

ڕۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ژنە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا ئەمینی لە تاران لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق"وە کوژرا، دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، هەزاران کەس لە دەوری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆبوونەتەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان، لەگەڵ ئەوەی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، هێشتا بەردەوامە و گوشارەکانی ڕژێمی ئێرانیش بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵدانەکە بە ڕێگەی ئەشکەنجە، گرتن و لەسێدارەدان بەردەوامە.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی  " ژن، ژیان، ئازادی" ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و هەموو قوربانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵی بە بیر هێنایەوە و وتی: ئێمە بە توندی ئیدانەی ڕژێمی ئێران دەکەین کە بە هیچ شێوەیەک دان بە بوون و ئیرادە و ناسنامەی ژندا نانێت، ژنان لە دژی سیستمی دەوڵەتی پیاوانە و عەقڵیەتی ستەمکارانەی وەستاون و لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادیدا، قوربانی گرانبەها و بە شەرەف دەدەن.

 

"سیستمی پیاو-دەوڵەت مەترسیدارە بۆ ژنان و کۆمەڵگە"

تاژێ لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنجی بۆ مەترسییەکانی سیستمی دەوڵەت-پیاو لەسەر ژنان و کۆمەڵگە ڕاکێشا و ڕایگەیاند، "سەد ساڵە سیستمی دەوڵە-ت-نەتەوە، بە عەقڵی باڵادەستی پیاوان و لووتبەرزییەکەیەوە، لە پێناو پاراستنی دەسەڵاتەکەیان، شەڕێکی زۆر پیس لە دژی ژنان و کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، بۆ ژنان و کۆمەڵگە، سیستمی پیاو-دەوڵەت مەترسیدارترین چەکە، سیستمی دەوڵەت-پیاو لە بنەڕەتدا دوژمنی ژن و کۆمەڵگە و ژیانە، هەبوونی لەسەر ئەم دوژمنایەتییە بەردەوامە، لەم سەدەیەدا کە تێیدا دەژین گەیشتووەتە مەترسیدارترین ئاست و ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی ژیانی مرۆڤ، چونکە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی مردن و کوشتن دەبنەوە، ژینا  ئەمینی و هەزاران ژنی دیکە لە ئەنجامی ئەم عەقڵیەتەی کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەسەر ژناندا سەپێندرا، کرانە ئامانج و کوژران، دوو ساڵ بەسەر سەرهەڵدانەکان تێدەپەڕێت، ڕژێمی ئێران لەبری گوێگرتن لە داواکارییەکانی ژنان و کۆمەڵگە، هەزاران کەسی دەستگیرکرد، لەسێدارەدا و کوشتنیان، لە ماوەی دوو ساڵدا زۆرێک لە ژنان لە سێدارە دران، لەسێدارەدانی ژن و مرۆڤ قێزەونترین تاوانە دژی بەها مرۆییەکان، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و دەیان ژنی هاوشێوەی ئەوان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی لەسێدارەدان، لە بەرامبەر ئەمەدا پێویستە ئێمەی ژنان خەباتێکی هاوبەش و ڕادیکاڵ بکەین و کۆتایی بەم زوڵمە بهێنین".

 

"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاربوونە بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە"

تاژێ سەرنجی بۆ فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا کە پارادایمەکەی تیشک دەخاتە سەر ئازادی ژن و کۆمەڵگە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو، "وەک ژنانی ئێزدی دوای ئەو فەرمانە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆمان ناسی، ئازادی خۆمان لە بیری ئەودا دۆزیەوە، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئێران ئازادیی خۆیان لەو فەلسەفەیەدا دۆزیەوە، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی ستەم و کۆمەڵکوژی ژنان وەستانەوە و لە ماوەی دوو ساڵدا باجی قورسیان دا، ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، ڕێگای ڕزگاربوونە لە جینۆساید و کۆیلایەتی بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگە، ئەگەر بیر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ نەبێ، ڕاپەڕینی ژنان ئەوەندە لە جیهاندا نابیسترێت، چونکە ژنان پێشەنگی کۆمەڵگە و ژیانن، هەر بۆیە کاتێک ژینا ئەمینی لە ئێران بە دەستی 'پۆلیسی ئەخلاق' و لەژێر ناوی ئاییندا کوژرا، جارێکی تر بە پێشەنگایەتی ژنان، شۆڕش درورست بوو و بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.

 

"هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە ژینای کوشت، فەرمانی بەسەر کۆمەڵگەکەمان هێنا"

تاژێ ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی کۆمەڵگە ڕۆڵێکی مێژوویی هەیە و بەردەوامە؛ "ئێمە لە سەردەمێکی وادا دەژین کە کوشتنی ژنان بووەتە سیستماتیک، لە کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژن بە هەمان عەقڵیەت دەکوژرێت، ئەو عەقڵیەتەی کە ژینا ئەمینی کوشت، هەمان ئەو عەقڵیەتە بوو کە فەرمانی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی هێنایە ئاراوە، لە فەرمانەکەدا ژن و منداڵ زیاتر کوژراون و ڕفێنراون و فرۆشراون، چونکە ئامانج لە ناوبردنی ژن و کۆمەڵگەیە، شکاندنی ئیرادەی کۆمەڵگە و ژنانە، دژ بە سیستمی دەوڵەت-پیاو، دژ بە سیاسەتی شەڕ و داگیرکاری و جینۆسایدی ژن و کۆمەڵگە، ژنان لە پێناو بوون و پاراستنی بەها مرۆییەکان تێکۆشان دەکەن، پاراستنی بوون و ئیرادەی ئازاد لە ڕێگەی خەباتێکی ڕیشەیی و بە ڕۆحێکی هاوبەشەوە بەدەست دێت، لە دژی ئەو عەقڵیەتە  کوشتنی ژن مافێک و بە ڕەوای دەبینێت، پێویستی بە خەباتێکی بەهێز و ڕێخستنکراو هەیە.

 

"خۆمان وەک پێشەنگ و ئیرادەترین لایەنگری خەباتی هاوبەشی ژنان دەبینین"

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی–تاژێ لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین، دژی جیهانی پیاو کە تەنها شەڕ و کوشتنی تێیدا هەیە، بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" هەستنەوە، کوشتنی ژینا ئەمینی و هەزاران ژنی وەک ئەو، بکەنە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدان، تێکۆشان و بەرخۆدان، ئێمە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" خۆمان بە ڕێکخستن کرد و تۆڵەی فەرمانەکەمان کردەوە، بەم بیرکردنەوە و باوەڕەوە داوا لە هەموو ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- ئێران دەکەین، یەکگرتوویی خۆیان پتەوتر بکەن و هاوبەشی خەباتی خۆیان بن، وەک ژنانی ئێزدی، بە ڕۆحی خوشکایەتی، بە فەلسەفەی شۆڕشی ژن، "ژن، ژیان، ئازادی"، دەڵێین تا کۆتایی دژی نادادپەروەری و جینۆساید و ستەم دەوەستینەوە، بەم هەستانەوە جارێکی تر هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژنان لە کەسایەتی ژینا ئەمینی بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێنەکەمان بۆ زیادکردنی تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە.