سکاڵا دژی پەیامنێرێکی ژن نیوز تۆمار دەکرێت

داواکاری گشتی گەڤەر بە بیانووی پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراو و لەسەر پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سکاڵا لە دژی ڕۆژنامەنووسێکی ژن نیوز تۆمار دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

داواکاری گشتی شاری گەڤەر، سکاڵایەکی دژی پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز، رابیعە ئونڤەر لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تۆمارکردووە بە تۆمەنی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراو".

 

لە چوارچێوەی سکاڵاکەدا، داواکاری گشتی گەڤەر دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕۆژنامەنووس ڕابیعە ئونڤەر، لە ١ی ئاداردا لە بەڕێوەبەرایەتیپۆلیسی گەڤەر وتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە وەرگیرا و لەبارەی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

 

بەهۆی ئەوەی لە ١ی ئاداردا ڕابیعە ئونڤەر لە شاری وان بووە و لەوێوە پۆستەکە کراوە، داواکاری گشتی گەڤەر سکاڵانامەکە ڕەوانەی یەکەمین دادگای سزای تاوانەکانی وان کرا، دوای ئەوەی دادگا سکاڵاکە پەسەند بکات لە ڕۆژانی داهاتوودا دانیشتن بۆ کەیسەکە بەڕێوەدەچێت.

 

ت.پ