ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە

چالاکوانان و ژنانی لیبیا پشتیوانی خۆیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەربڕی، کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژران و بریندار بوون.

هندیە عەشیبی

 

بنغازی- چالاکوانانی لیبیا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ وەڵامدانەوەی باری نائاسایی و بارودۆخی ترسناکی دوای کارەساتی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا.

 

ئارابات مورادە شەریف بەراسی، بەڕێوەبەری یەکەی پشتیوانی و بەهێزکردنی ژنان لە شارەوانی قمەنس، پاڵپشتی ژنانی لیبیای بۆ سوریا و تورکیا لەم کارەساتەدا دەربڕی و هەوڵەکانی دەسەڵاتی خۆجێیی پشتڕاستکردەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی ماددی و ئابووری زیاتر بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، داوای پێویستی دەستپێکردنی هێرشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە ڕزگاربووان.

 

مورادە هەوڵەکانی بەسیاسی کردنی ئەم کارەساتەی ئیدانە کرد، کە گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەسی لێکەوتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم کارانە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە، وتی: هەر وڵاتێک کارەساتی سروشتی تێدا ڕووبدات دەبێت لەگەڵیدا بوەستێت و هاوکاریی بۆ بکات، دوور لە هەر بەسیاسیکردنێک، سزایەک یان ڕێگریکردنێک.

 

"هەر دەوڵەتێک ڕێگری لە هاوکاری بکات دەبێت بدرێتە دادگا"

زۆرێک لە ژنانی لیبیا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیاوە هاودەنگییان لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا دەردەبڕن، ڕیما ئارمی، چالاکوانی مەدەنی و هۆگری پرسی ژنان لە شاری کفرای لیبیا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەربڕی و پشتڕاستی کردەوە کە ڕێگریکردن لە دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە و ڕزگاربووان دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان بە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی دادەنێن کە بەپێی یاسا سزا دەدرێت و ئەو دەسەڵاتانە دەبێت بدرێنە دادگا و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

 

نورە قەتعانی، مامۆستای یاسا و چالاکوانی یاسایی پێیوایە دۆخی سوریا کارەساتبارە و پێویستە بەپەلە و خێرا هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە بکرێت، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی ئەم ڕووداوانە لە بارودۆخی نائاسایی لەدەرەوەی کۆنترۆڵی مرۆڤ ڕوودەدەن و پێویستی بە دابینکردنی جۆرەها هاوکاری هەیە، لە کاتی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاریدا، سەرنجمان دا کە ئامێر و میکانیزمی پێشکەوتوو لەبەردەستی دەسەڵاتداران و تیمەکانی فریاکەوتن لە تورکیا نییە، هاوکات قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سوریا بەدەست نەبوونی دەناڵێنن، لە بەردەستنەبوونی ئەم میکانیزمە مۆدێرنانەی گەڕان و ڕزگارکردن، قەدەغەکردنی وەرگرتنی یارمەتی بۆ ئەو ناوچانە هەوڵی هەندێک لە دەسەڵاتدارانە.