ڕێپێوانی گەنجان لەلایەن پەدەکەوە ڕێگری لێدەکرێت

ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجانی باشوری کوردستان ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە بەرەو بادینان دەستیپێکرد و لە سنوری دێگەڵە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕێگری لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕؤ ڕێپێوانی درێژمەودا بە دەستپێشخەری گەنجانی باشووری کوردستان لە شارۆچکەی کۆیەی سنوری پارێزگای هەولێر بەرەو بادینان دەستیپێکرد، ئامانجی ڕێپێوانەکە ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە بۆسەر باشووری کوردستان و پشتیوانی بەرخۆدانییە لە چیاکانی کوردستان.

 

پێش گەشتنی بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بە بازگەی دێگەڵە لەسەر ڕێگەی هەولێر-کۆیە هێزێکی زۆری چەکداری پەدەکە بڵاوەی پێکراوە و ڕێگرییان لە تێپەڕینی ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان کرد، گەنجانیش لە نزیک دێگەڵە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست و ئاماژەیان بەوەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە ئێستا گەلی کورد یەکڕیز بێت و دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە.