جەزائیر، تۆمەتبارێکی دەستدرێژی سێکسی سزای ١٢ ساڵ زیندانی درا

دادگای تاوانەکانی تەبسەی جەزائیر، دوای ٦ ساڵ تۆمەتبارێکی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک بە ١٢ ساڵ زیندانی سزادرا.

جەزائیر

 

لە ٢٥ی ئایاردا کەیسی دەستدرێژی سێکسی لە دادگای تاوانەکانی تەبسەی جەزائیر دۆزرایەوە، لە دوای ٦ ساڵ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک بە ١٢ ساڵ زیندانی سزا درا و باوکی منداڵەکەش بڕیاری ساڵێک زیندانی بۆ درا چونکە لێدوانی درۆی لە بارەی ڕووداوەکەوە داوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ساڵی ٢٠١٥ تۆمەتبارێک کە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر منداڵێکی کچی ١٢ ساڵ، دواتر منداڵەکە دوو گیان بووە، خێزانی منداڵەکە، هاوسەرگیرییان بە کچەکە و تۆمەتبارەکە کردووە، دوای ١٠ ڕۆژ لە هاوسەرگیریەکە منداڵەکە لەدایک دەبێت.

 

دوای ٦ ساڵ ڕووداوەکە دەبێتە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکان و دادگای تاوانەکان سزای ١٢ ساڵ بەسەر تۆمەتباردا دەسەپێنێت کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچە ١٢ ساڵانەکە.