کەژەکە: ئێمە لێپرسینەوە لە بکوژانی فەریال سلێمان خالید دەکەین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی کوشتنی سیاسەتمەداری کورد فەریال سلێمان خالید، کە دوێنێ لە هێرشێکی چەکداریدا لە کەرکوک تیرۆر کرا، ڕایگەیاند: لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیستی تورکیا و نۆکەرەکانی و هاندەرەکانیان دەکەین.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لەبارەی تیرۆرکردنی سیاسەتمەدار فریال سلێمان خالید، ناسراو بە زەلال زاگرۆس، کە دوێنێ لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە بە ٨ فیشەک تیرۆر کرا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکی قڕکەر و ژن کوژ، جارێکیتر ڕۆی گڵاو و تاریکی خۆیی لە کەرکوک، بە کوشتنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێر فریال جەبار، ئاشکرا کرد. هاوڕێی شەهیدمان بە ڕێز و منتەوە یاد دەکەینەوە و خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی سی ساڵەیی هەڤاڵمان دەکەین. لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکی فاشیست، خزمەتکار و بکوژان دەکەین، ئەمە لەسەر بنەمای خۆپاراستن دەکەین. ئەم کوشتنە بە توندی شەرمەزار دەکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوە بەردەوام دەبێت:
"دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، کە بووەتە بەڵایی سەری جیهان، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە، بەتەواوی لە کوشتنی ژنانی سیاسی و شۆڕشگێڕی کورد بەردام پێدەدات. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس کۆمەڵکوژی هاوڕێ سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی ئەنجامدا، لەو کاتەوە لە ئەورپا و چوارپارچەی کوردستان، بە دەیان ژنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی تیرۆرکردوە. ئەم کۆمەڵکوژیانە، بێگومان پەیوەندی بە ئاستی زانابوون و هۆشیاری تێکۆشانی ئازادی ٥٠ ساڵەی کوردان و ئاستی پێشەنگایەتی ژنانی کوردەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادییەوە هەیە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنان لاواز بکات، وەک تۆڕێکی کوشتن کاردەکات. دەیەێت بەم جۆرە کوشتنانە، ژنان و کوردان لە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بگەڕینێتەوە و بیانترسێنێت. پراکتکی تێکۆشان و بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی ژنانی کورد، نیشانی دەدات کە دەوڵەتی تورک لە ناو کەم و کوڕیەکی گەورەدایە. هەر هێرش و کۆمەڵکوژیەکی تورک، ئەوەندیتر ئیرادەی ژنان بە هێزتر دەکات، بڕیاڕدارییان بۆ بەشداربوونی ناو هێڵەکانی تێکۆشان فراوانتر دەکات. بە کوشتنی ساکینە جانسز، ڕێگەیی لەبەردەم ساکینە نوێیەکان کردەوە و بە هەزاران ژنی گەنج ناوی سارایان لە خۆیان ناو و بەشداری ناو تێکۆشان و شۆڕشبوون.
دوای کوشتنی هاوڕێ فریال لە کەرکوک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ترسی لە تێکۆشینی مەزنی ژنانی کورد و دوژمنایەتی ژن هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەیەوێت دەستەکەوتی گەلی کورد لە کەرکوک لە بارببات، لە نێوان گەلاندا ئاژاوە دروستکات، ناکۆکیەکان قوڵتر بکاتەوە. لەم کاتەدا، کە شەڕوناکۆکیەکانی سیستەمی سەرمایەداری و عەقڵتی پیاوسالاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەرفراونی تێ دەگوزەرێت، دەوڵەتی تورکی ڕەگەزپەرست سود لەمانە دەبینێ و دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژی کورد و ژنانی ئازادیخواز. لە ڕۆژئاوا، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشی سەر کەرتە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی هەرێمەکان دەکات. ئەم هێرشانەش درێژکراوەی کۆمەڵکوژی کوردە. پیادەکردنی سیاسەتی نیو عوسمانی و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایی کوردانە.
بەم بۆنەیەوە، لە گەل و ژنانی گەنجی کورد دەکەین، وەک فریالێکی نوی بەشداری ناو ڕیزەکانی بەرخۆدان و ئازادی تێکۆشان ببن، بەم شێوە وەڵامێکی بەهێز بدەنە دەوڵەتی تورک و زیهنیەتی پیاوسالاری. داوا لە هێزە هەرێمییەکان و ژنانی خاوەن هەڵوێستی دژە سەرمایەداری و پیاوسالاری دەکەین، بە هەڵوێستی خۆیان دژ بە سیاسەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بووەستنەوە و هەڵوێست نیشان بدەن".